كۆمپانیای (لینۆفۆ)ی چینی یه‌كه‌مین لاپتۆپی به‌رهه‌م هێنا كه ده‌توانرێت قه‌د بكرێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین لاپتۆپی له‌و جۆره‌یه له جیهاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر كۆمپانیای سامسۆنگ توشی كێشه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه توانای قه‌دكردنیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه كاریگه‌ریی نه‌بوو له‌سه‌ر كۆمپانیای (لینۆفۆ)ی چینی و كۆمپانیاكه بڕیاریدا سه‌ركێشیی بكات له بواری ئامێر و شاشه نه‌رمه‌كاندا و بۆ یه‌كه‌مین جار و له جیهاندا په‌رده‌ی له‌سه‌ر یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی لادا كه دروستكردنی لاپتۆپێكه ده‌توانرێت قه‌د بكرێت. هه‌رچه‌نده خودی لاپتۆپه‌كان خۆیان جۆرێكن وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌د بكرێن، به‌ڵام ئه‌م جۆره نوێیه‌ی لاپ‌تۆپ كه هێشتا ناوی نه‌نراوه به شێوه‌یه‌ك دیزاین و دروستكراون كه ته‌خته كلیل و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر له ناو شاشه‌ی لاپتۆپه‌كه‌دان‌و شاشه‌كه‌ی (OLED) و قه‌باره‌كه‌ی (13.3) بۆسه‌یه، كاتێك ئامێره‌كه ده‌كرێته‌وه ده‌بێته جۆرێك تابلێتی گه‌وره. كۆمپانیای لینۆفۆ له به‌یاننامه‌یه‌كیدا له‌مباره‌یه‌وه وتی» ئه‌و ئامێره ته‌له‌فۆن نییه و تابلێتیش نییه و تێكه‌ڵه‌ی هه‌ردووكیان نییه، به‌ڵكو لاپتۆپێكه‌و به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی لاپتۆپه‌وه و شاشه‌كه‌ی قه‌د ده‌كرێت». وته‌بێژی كۆمپانیاكه وتی» ئه‌م ئامێره شتێكی ناوازه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی جێگۆڕكێ زۆر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت سود له‌كۆمپیوته‌ره‌كانیان ببینن، كاتێكیش قه‌دی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كرێته‌وه ته‌خته كلیله‌كان له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به ئاسوده‌یی نامه ئه‌لكترۆنییه‌كانی یان هه‌ر شتێكی تر بنوسێت ، هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت ته‌خته‌كلیكی وایه‌رلێس یان بلوتوسی لێ ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له هه‌موو شاشه‌كه وه‌رگرێت» ئه‌وانه‌ی تائێستا نمونه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان تاقیكردوه‌ته‌وه زۆر به‌لایانه‌وه شتێكی باشه و ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی كاری له‌سه‌ر بكرێت. كۆمپانیای لینۆفۆ ده‌ڵێت» هێشتا ئامێره‌كه له هه‌نگاوی سه‌ره‌تایدایه و له‌ساڵی 2020 دا به‌ته‌واوی هه‌مو ورده‌كارییه‌كانی ده‌خرێته ڕوو و له دوای ئه‌وه‌شه‌وه كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ئامێره ده‌كرێت و به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure