19/6/2019 04:11 PM

کامێرایەکی قەراغ جادە بۆ چاودێریی دەنگی ئۆتۆمبیل

حکومەتی بریتانیا پلانی هەیە کە ڕێگری لە ئیشکردنی ئەو ئۆتۆمبیلانە بکات کە دەنگیان لە ئاستێک بەرزترە بۆ ئەو کارەش کامێرایەکی هەستکەر بە دەنگ لە قەراغ ڕێگە دادەنێت کە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبیلەکەش تۆمار بکات.


بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گواستنەوەی بریتانیا، کامێراکان لە حەوت مانگی داهاتوودا لە چەندین شوێن جێگیر دەکرێن بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەستنیشان بکەن کە دەنگیان لە ئاستی دیاریکراو بەرزترە، پاشان لە ڕێگەی سیستمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی ژمارەی ئۆتۆمبیل، ئۆتۆمبیلەکە دەستنیشان دەکرێت. 


فەرمانگەکە ئەڵێت ئامانج لەم پڕۆژە ئەوە نییە کە شۆفیرانی سەرپێچیکەر دەستنیشان بکات بەڵکوو ئامانج ڕێگرییە لە پیسبوونی دەنگ و لابردنی ئەو ئامێرانەی کە دەنگیان زۆر بەرزە. هەروەها دەڵێت کە ئەم تەکنۆلۆژییە بۆ دەستنیشان کردنی مۆتۆڕەکانیش دەبێت.  


توێژینەوەکان دەریدەخەن کە دەنگە دەنگ دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی هەبێت. جەڵتەی دڵ، شەکرەی جۆری دوو، و پەستانی بەرزی خوێن هەموویان لە دەرەنجامەکانی دەنگە دەنگی زۆرن لە درێژماوەدا. 


لە ئێستادا ئەوەی کە چ دەنگێک بەرزە یان ڕێگەپێنەدراوە زیاتر شتێکی دەرهەستە، بەڵام چاوڕێ دەکرێت لەم تەکنۆلۆژییەدا پێوەرێکی بەرهەست و بابەتییانە دابنرێت بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە ئایا دەنگەکە لە ئاستی ڕێگەپێدراو بەرزترە یان نا.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved