توێژینه‌وه‌یه‌ك: به كووڕیی دانیشتن هه‌موو كاتێ خراپ نییه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكانی به‌ریتانیا هه‌ندێك جار به‌كوڕیی دانیشتن سودی ته‌ندروستیی هه‌یه و هه‌موو كاتێك خراپ نییه. پێشتر هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵیده‌دا له كاتی دانیشتنی‌دا به ڕێكی دا‌نیشێت و قنج بێت و هه‌میشه‌ش گه‌وره‌كان به‌و شێوه ئامۆژگاریی مناڵانیان ده‌كرد، بۆ پاراستنی بڕبڕه‌كانی ملی و پشتی و دوركه‌وتنه‌وه له پشت ئێشه، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پسپۆڕانی چاره‌سه‌ری سروشتیی زانكۆی ( نۆرت تی‌س)ی به‌ریتانی ئه‌وه ئاشكرا بووه كه هه‌ندێك جار به‌كوڕیی دانیشتن ئه‌لته‌رناتیفێكی دروسته بۆ ئه‌وانه‌ی ئازاری ناوچه‌ی خواره‌وه‌ی پشتیان هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه (جافین سمێت) پزیشكی ئێسكی ئه‌و ناوه‌نده ئاشكرایكرد، دانیشتن به‌قنجی ده‌بێته هۆی چالاكبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی سك و ناوچه‌ی حه‌وز و پشت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دانیشتن به كوڕیی بۆ ماوه‌یه‌ك به سوود بێت بۆ ئه‌وانه‌ی پشتیان دێشێ، چونكه ئه‌و ماسولكانه‌ی باسمانكردن لای ئه‌و نه‌خۆشانه به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن چالاكن» سمیت وتیشی»هه‌رچه‌نده پێشتر بڕوا وابوو كه پشت نوشتاندنه‌وه له كاتی دانیشتن‌دا باش نییه و زیانی هه‌یه و زۆر جار كه‌سێك هه‌ستی به نائاسوده‌یی ده‌كرد كه ئه‌و جۆره دانیشتنه‌ی بووه‌ته خوو ، به‌ڵام زوو زوو كووڕ بوونه‌وه له‌كاتی دانیشتن و به تایبه‌تی له كاتی كاركردندا له بری ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌رده‌وام قنج دا‌نیشێت هه‌ندێك جار سودی هه‌یه» بیرۆكه‌ی باو سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی به كوڕیی دانیشتن ئه‌وه بوو كه ناڕێكی پشت و شانه‌كان ده‌بێته هۆی چه‌مانه‌وه‌ی بڕبڕه‌كانی پشت ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ش بۆ پێشه‌وه بچه‌مێته‌وه و له دوا جاریشدا زیادبوونی كێشی مۆخ و مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌ویش بۆ خۆی گوشار ده‌خاته سه‌ر بڕبڕه‌ی پشت. جارێكی تر ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت» ئێستا و دوای لێكۆڵینه‌وه و تێبینی وردمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه ناوبه‌ناو به كوڕیی دانیشتنیش خراپ نییه و ده‌بێته هۆی پاراستنی بڕبڕه‌ی پشت و ئازاری ئێسك و ماسولكه‌كانیش كه‌مدكاته‌وه». ئه‌و وتیشی»كه باس له‌كوڕیی دانیشتن ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه نییه كه‌سێك ماوه‌ی دوو سه‌عات له سه‌ر كورسییه‌ك دا‌نیشێت و هه‌ردوو سه‌عاته‌كه به كوڕی دا‌نیشێت، به‌ڵكو پێوسته ئه‌و كه‌سه ناو به ناو وچانێك وه‌رگرێت و له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی هه‌ستێت‌و چه‌ند جوڵه‌یه‌كی ساده و ئاسانیش بكات». سه‌رچاوه: الصحه والمجتمع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure