19/6/2019 04:25 PM

باوکانی بەتەمەنتر مەترسیی لەسەر هاوژین و منداڵەکانیان دروست دەکەن

ئەو پیاوانەی کە پێکهێنانی خێزان دوا دەخەن –هەروەک ئەو ژنانەش کە درەنگ ژیانی هاوبەش پێکدەهێنن- مەترسی لەسەر تەندروستی هاوژینەکەیان و منداڵەکانیان دروست دەکەن.
لە توێژینەوەیەکەدا پێداچوونەوە بۆ چل ساڵ لێکۆڵینەوەی کاریگەریی تەمەنی دایک و باوکان لەسەر توانایی منداڵبوون، دووگیانی  و تەندروستیی منداڵان کراوە.
گلۆریا باچمان، نووسەری توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری دامەزراوەی تەندروستیی ژنان لە قوتابخانەی پزیشکیی ڕاجێرز ڕابێرت وود، دەڵێت "هەرچەند ئەوە بە گشتی قەبوڵ کراوە کە تەمەنی سەرووی ٣٥ ساڵ لە ژناندا دەتوانێت لەسەر دووگیانی و تەندروستیی منداڵەکانیان کاریگەری دابنێت، زۆربەی پیاوان ئەوە نازانن کە هەڵکشانی تەمەنی ئەوانیش دەتوانێت هەمان کاریگەری ببێت."


توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە پیاوانی ٤٥ ساڵ و بەرەوژوور توانایی منداڵبوونیان کەم دەبێتەوە و هاوژینەکانیان دەخەنە بەر مەترسیی تووشبوون بە شەکرە و لەدایکبوونی بەر لە وادەی منداڵ. ئەو منداڵانەی کە لە باوکانی بەتەمەنتر لە دایک دەبن، مەترسیی لەدایکبوونی بەر لە وادە، نزمبوونی کێش، ئەگەری تووشبوونی فێ و نەخۆشیی زگماکی وەک نەخۆشیی زگماکیی دڵ و مەڵاشوو قڵیشانیان (cleft palate) زیاترە.


باچمان زۆربەی هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییانە دەگەڕێنێتەوە بۆ دابەزینی سروشتیی تێستۆسترۆن کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا ڕوو دەدات و هەروەها کوالیتیی تۆ و سپێرم دادەبەزێت. زیانی گەیشتوو بە سپێرم بە هۆی هەڵکشانی تەمەنەوە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرمەکان و گۆڕانکاری لە سپێرم و هێلکۆکەی منداڵەکان و ئەو کێشەیەش لە ڕێگەی دی.ئێن.ئەی خانەکانەوە دەگات بە منداڵ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved