به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆدره‌و دایبی و شامپۆی منداڵدا گرت، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیه‌كانیان وردتر بڕواننه لێبڵی سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كه‌كان تا له سه‌لامه‌تیان دڵنیابنه‌وه. له راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه به‌وه كراوه، له ئه‌نجامی پشكنین و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی كاڵا‌و شمه‌ك له شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (240) سێت دایبی و (29) كارتۆن شامپۆو (25) بۆدره‌ی منداڵدا گرت، كه ماوه‌یان به‌سه‌رچووه‌و شیاوی به‌كارهێنان نین. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، له‌كاتی دروستكردنی بۆدره‌و دایبی و شامپۆی منداڵ و تێكه‌ڵكردنی مادده‌ی كیمیایی له پێكهاته‌كه‌یاندا، ئه‌و پێداویستیانه مادده‌كانیان ده‌گۆڕێت و زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رو منداڵه‌كه دروستده‌كات، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیه‌كانیان وردتر بڕواننه لێبڵی سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كه‌كان تا له سه‌لامه‌تیان دڵنیابنه‌وه. باس له‌وه‌ش كراوه، به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بێته مادده‌ی زیانبه‌خش بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی و مه‌ترسی توشبوونی نه‌خۆشی لێده‌كرێت، بۆیه به‌كارهێنانی رێگه‌پێدراو نییه. له ئێستاشدا به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن، ته‌واوی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی كۆگاكه روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure