له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستی له باره‌ی به‌هاراته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین ڤیتامین له به‌هاراتدا هه‌یه، به‌هارات له خواردندا سوودی هه‌یه‌و وه‌ك ده‌رمانیش به‌كاردێت، له پێشینانه‌وه به‌هارات وه‌ك ده‌رمان به‌كارهاتووه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، ئێستاش زانایانی بواری ته‌ندروستی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له رووی زانستییه‌وه به‌هارات ده‌رمانه. به‌هاراتی بیبه‌ری ئیسپانی زۆر تونه، ده‌توانیت له وه‌رزی زستاندا بۆ ناو خواردن به‌كاریبهێنیت، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ هه‌زمكردنی خواردن، له لێكۆڵینه‌وه‌دا له باره‌ی به‌هاراتی بیبه‌ری تون ده‌ركه‌وتووه كه زۆر به خێرایی توانای هه‌زمكردنی خواردنی هه‌یه، چونكه زۆرترین چه‌وری له جه‌سته‌دا ده‌كوژێت، هاوكات به‌هاراتی تون كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر مێشكدا به شێوه‌یه‌ك زوو بریست نه‌بێت. هه‌روه‌ها زانایانی بواری ته‌ندوستی له‌وباره‌وه ده‌ڵێن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی نیو كاتژمێر پێش نانخواردن شه‌ربه‌تی ته‌ماته به به‌هاراتی تونه‌وه بخۆن، له كاتی نانخواردنی ژه‌مه‌كاندا كه‌متر نان ده‌خۆن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هاراتی بیبه‌ری تون سوودی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی دڵ. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure