21/6/2019 05:46 PM

ئەو دەمانچەیەی کە ڤانکوخ خۆی پێکوشت فرۆشرا

ئەو دەمانچەیەی کە ئەگەری زۆری هەیە هەمان چەک بێت کە ڤێنست ڤانکوخ بۆ خۆکوژیەکەی بەکاریهێناوە فرۆشرا بە ١٨٢،٠٠٠ دۆلار کە ئەمەش سێ بەرامبەری ئەو نرخەیە کە چاوەروان دەکرا لە زیادکردنی ئاشکرادا بیکات.
ئەم دەمانچەیە ساڵی ١٩٦٥  لەو گوندە دۆزراوەتەوە کە ڤانکوخ لە کۆتایەکانی تەمەنیدا   لەوێ بووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها ئەم دەمانچەیە هی هەمان سەردەمی ڤانکوخە و هەروەها ئەو فیشەکەی لەم دەمانچەیەدایە هەمان جۆر و عەیاری ئەو فیشەکەیە کە لە جەستەی ڤانکوخ دۆزراوەتەوە.

ڤانکوخ چۆن خۆیکوشت؟
ساڵی ١٨٩٠ شێوەکاری بەناوبانگی جیهانی ڤانکوخ کە دەینالاند بە پەشێوەی دەرونیەوە لە گوندێکی نزیک پاریس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڤانکوخ کێیە؟
ڤیینسینت ڤان کوخ (٣٠/٣/١٨٥٣-٢٩/٧/١٨٩٠)  بە گشتی وەک باشترین نیگارکێشی هۆڵەندا دادەندرێت لە دوای رامبرانت، وا بیری دەکردەوە کە سەرکەوتنێکی کەمی هەیە لە ماوەی ژیانیدا، ڤان کوغ کارەکانی پێک هاتوون لە ١١٠٠ وێنە و ٩٠٠ نیگاری هونەری لە ماوەی ١٠ ساڵی پێش ئەوەی کە چۆک بۆ نەخۆشیە مێشکیەکەی دابدات و لە کۆتای دا بیر لە خۆکوشتن بکاتەوە، ناوبانگی ڤان کوغ بە شێوەیەکی لە پڕ و سەرسوڕهێنەرانە دەنگی دایەوە لە دوای مردنەکەی بە تایبەتیش لە دوای کردنەوەی پێشەنگایەک کە تێیدا ٧١ نیگاری ڤان کوغ تێیدا نمایشکرا لە پاریس لە ١٧/٣/١٩٠١ دا.
ڤان کۆغ کارتێکراو بوو بە هونەری دەربڕینگەری (ڕێبازێکی هونەری نوێباوە)، ئازادیگەری و واتاگەری بەشێوەیەکی بەرچاو، کە ئەمەش ئەتوانی ببینیت لەچەندین شێوازی جیاوازی هونەردا لە سەرەتای سەدەی بیست، مۆزەخانەی ڤان کوغ لە شاری ئەمستردام ی هۆڵەندا تایبەتمەندە بە کارەکانی ڤان و هاوسەردەمانی ڤان. 
هەندێک لە کارەکانی ڤان کوغ خۆیان لە قاڵبی گرانبەهاترین نیگارەکانی جیهان لە ساڵی ١٩٨٧ دا یەکێک لە کارەکانی بە بەهای ٥٣.٩ ملیۆن دۆلار فرۆشرا، لە ساڵی ١٩٩٠ یەکێکی تر لە کارەکانی بە ٨٢.٥ ملیۆن دۆلار فرۆشرا کە ئەمەش ڕێکۆردێکی نوێی تێپەڕاند، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٦٩ دا دەستی بە کارکردن کرد لە لاهای کە لقێکی شوێنکەوتووی کۆمپانیای بازرگانی نیودەوڵەتی بوو بۆ مامەڵەکردن بە کاری هونەرییەوە، دەستی کرد بە نووسین بۆ برا گەنجەکەی تیۆ، ئەم پەیوەندیەش بەردەوام بوو بە درێژای ژیانی ڤان، کارەکەی ڕایگواست بەرەو لەندەن و پاریس، بەڵام ئەو خۆشحاڵ نەبوو بە کارەکەی لە ١٨٧٦ دەردەکرێت، دەچێتەوە ئینگلاند و دەبێت بە مامۆستا، لە پاشان زۆر سەرسامی ئاینی کرستیانێتی(مەسیحی) دەبێت، وەک ئامۆژگاری ئاینی لە باشووری بەلجیکا کار دەکات.
لە ساڵی ١٨٨٠دا لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا، بڕیاری بوون بە هونەرمەند دەدات، خۆی خۆی فێردەکات بۆ کێشانی وێنە و نیگار، هاوکاری دارای لە تیۆی برایەوە بەدەست دەگات لە ١٨٨٦ دا ئەچێتە لای تیۆ لە پاریس، لەوێ چەندان هونەرمەندی ناودار دەبینێت لە ناویشیاندا دێگاس و چەندانی تر کە هاوڕێیەتیەکی نزیک لە نێوانیان دروست دەبێت، شێوازی کارکرنی بەشێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت لە ژێرکاریگەری شەقڵگەری( هونەرێکی تایبەت بە نیگارکێشیە لە کۆتای سەدەی نۆزەدەهەم دا پەیدا بووە)، هەر لەو ماوەیەشدا نیگارێکی زۆری ڕوخسار دەکێشێت.
لە ساڵی ١٨٨٨ دا بەرەوە شاری پرۆڤانسی باشوری فەڕەنسا دەچێت، لەوێش زنجیرە نیگاری بەناوبانگی بەناوی (گوڵەبەڕۆژە) دەکێشێت، بانگێشتی (گەوگەن) دەکات بۆ شوێنەکەی کە وێنەکێشێکی فەڕەنسیە و پاش ماوەیەکی کەم تووشی بۆڵەبۆڵ و پێکدادان دەبن، شەوێک ڤان بە گوێزانێکەوە بەرەو گەوگەن دەچێت و ئەمەش زۆر ئەیترسێنێت، لە پای زۆری هەستکردن بەتاوان بەشێکی گوێی خۆی دەبڕێت، ئەمەش یەکەم نیشانەی دەرکەوتنی نەخۆشی دەروونی بوو تێیدا کە بە درێژای ژیانی لەگەڵیدا مایەوە، کاتی بەسەردەبرد لە نەخۆشخانەی تایبەت بە دەروون و دەخولایەوە بە دەوری شوێنەکەدا، خەمۆکی و خەمباریەکەی بەشیوەیەکی باوەڕ پێنەکراوانە کاریگەری خستە سەر کار وچالاکیە هونەریەکانی، ڕەنگدانەوەی زۆری دیمەنی تێری ڕەنگەکانی چاواردەوری پێوە دیارە.
لە ٢٧ی ٧ی ١٨٩٠ دا ئازارچەشتنی خەمۆکی وای لێکرد کە فیشەک بە خۆیەوە بنێت و لە دوای دوو ڕۆژ گیانی لەدەست دا.

 

خاك - زاموا زاهیر 

س/ RT & BBC




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved