22/6/2019 09:11 AM

كوردێك گه‌یشته‌ لوتكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی ئاسیا

ناوبژیوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا گه‌یشته‌ لوتكه‌ی ئاستی باڵاو یارییه‌ به‌هێزه‌كان و چاره‌نووسازه‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاوه‌ پێبه‌خشرا.

له‌ شاری ته‌برێزی وڵاتی ئێران پاڵه‌وانێتی لاوانی فوتساڵی ئاسیا به‌رێوه‌ده‌چێت، هاوكار سالار ناوه‌ دیاره‌كه‌ی ناوبژیوانی فوتساڵ یه‌كێكه‌ له‌ ناوبژیوانه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌و بووه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی به‌هێزی ناوبژیوانی له‌و پاڵه‌وانێتییه‌و چه‌ندین یاری به‌هێزی به‌ڕێوه‌بردووه‌.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ ئاستێكی به‌رز به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان هاوكار سالار چه‌ندین یاری به‌هێزی به‌ سه‌ركه‌توويی به‌رێوه‌برد، هاوكات گرنگترین یاریشی له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و ئێرانی له‌ نیوه‌ی كۆتایی به‌رێوه‌برد.

ئه‌و ناوبژیوانه‌ كورده‌ كه‌ هاوكات مامۆستای زانكۆی سلێمانی و خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ وڵاتی بریتانیا پێشتریش وه‌ك ناوبژیوان چه‌ندین پاڵه‌وانێتی به‌هێزی به‌ڕێوه‌بردووه‌. 

خاك - هه‌رێز جه‌مال





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved