وه‌رزشكردن و جوڵه، گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ مرۆڤ هه‌یه، هه‌م له‌نه‌خۆشییان دوورده‌خاته‌وه، هه‌م ئازار‌و نه‌خۆشی سووكتر ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی ئه‌نجامبدرێت. بۆیه توشبووانی نه‌خۆشی فشاری خوێن پێویسته: 1- له‌ڕۆژێكدا لانی كه‌م ٣٠ خوله‌ك به‌شێوه‌ی خێرایی ناوه‌ندی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان وه‌رزش ئه‌نجامبده‌ن. 2- ئه‌م ٣٠ خوله‌كه ده‌توانرێت پێش نانی به‌یانی ئه‌نجامبدرێت و دوانیوه‌ڕۆیان پاش كاتژمێر ٢. 3- خێرایی وه‌رزش و جوڵه‌ی توشبووان به‌م نه‌خۆشییه پێویسته نه‌گاته ئاستی هه‌ناسه‌بڕكێ. 4- ئه‌گه‌ر له‌كاتی وه‌رزشدا توشی هه‌ناسه‌بڕكێ و ئازاری قه‌فه‌زی سنگ و لێدانی دڵ زیاتربوو، پێویسته له‌وه‌رزشكردن بوه‌ستن و سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن. 5- ئه‌گه‌ر ده‌رمانی دابه‌زینی فشاری خوێنتان هه‌یه، پێویسته ٢ تا ٣ كاتژمێر دوای به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان وه‌رزش ده‌ستپێبكه‌یت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure