بۆئه‌وه‌ی متمانه هه‌بێت له‌نێوان هاوسه‌راندا، توێژه‌ران تێبینی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كرده‌وه‌یه‌كی باش نیه هاوسه‌ران نهێنیان بۆ یه‌كتر هه‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا راستگۆیی له‌نێوان هاوسه‌راندا خاڵێكی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه رێز هه‌بێت له‌نێوانیاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه هه‌رگیز ژنان نابێت بۆ مێرده‌كانیان باسبكه‌ن، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و وتانه ئاشكرا ده‌كه‌ین كه نابێت باسبكرێنّ. 1- هه‌رگیز به خراپه باسی دایك و باوكی یان باسی كه‌سوكاری مه‌كه، هه‌رشتێكت له دڵدا بوو باشتره به ڕاشكاوی بۆ مێرده‌كه‌ت باسبكه‌یت تا له بیروبۆچوونی یه‌كتر تێبگه‌ن، هه‌موو كه‌سێك كه‌سوكاری خۆی خۆشده‌وێت گه‌ر باسیان بكه‌یت ئه‌وا هاوسه‌ره‌كه‌ت پێی دڵگران ده‌بێت. 2- ژنان به‌گشتی به‌دوای رابردووی پیاوه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا به‌دوای خۆشه‌ویسته كۆنه‌كانی پیاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت، له‌مكاتانه‌دا هه‌وڵبده هه‌رگیز بۆی باسنهكهیت و به ڕاشكاوی خۆت ئاشكرا مه‌كه، ره‌نگه وا لێكیبداته‌وه كه كه‌سێكی دڵپیسیت. 3- هه‌رگیز ره‌خنه مه‌گره له‌سه‌ر ستایلی پۆشاكی پیاوه‌كه‌ت و پێی مه‌ڵێ كه لێهاتوو نیه، چونكه تۆش پێت ناخۆش ده‌بێت گه‌ر ره‌خنه له ستایلی پۆشاكت بگرێت. 4- گه‌ر له‌كاتی ده‌وام له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك داوای خۆشه‌ویستیت لێده‌كرێت ئه‌وا مێرده‌كه‌ت ئاگاداربكه‌ره‌وه، به‌ڵام له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا گه‌ر كه‌سێكی بێگانه پێت ده‌ڵێت جوانی، هه‌رگیز بۆ مێرده‌كه‌ت باس مه‌كه تا دڵی لێت پیس نه‌بێت. 5- گه‌ر هه‌ر كوڕێكی ترت به‌لاوه جوانه هه‌رگیز بۆ پیاوه‌كه‌ت باسمهكه، چونكه پیاوان حه‌زناكه‌ن ژنه‌كانیان سه‌یری كوڕانی تر بكه‌ن. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure