22/6/2019 12:04 PM

کۆرپەلەیەک کلکی هەیە ڕاستی و دروستی بابەتەکە

هەندێك جار لە سۆشیال میدیا و لەناو خەڵکدا هەندێک وێنە بڵاو دەکرێتەوە کە دەبيتە جێگەی پرسیار لەلای بەشێک لە هاوڵاتیان و هەریەکە و بەجۆرێک لێکدانەوەی بۆ دەکات کە زۆرجار بەشێکی زۆریان زانستی نین و بەلاڕێدابردنی خەڵکە، یەکێک لەو وێنانە، وێنەی کۆرپەلەیەکی تازە لەدایکبووە کە  ئەندامێکی هاوشێوەی کلکی هەیە، سەبارەت بە ڕاست و دروستی ئەم وێنەیە و هۆکاری دروستبوونی ئەم حاڵەتە، د.هونەر جمال هەورامی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی مندالان ڕوونیکردوەتەوە و دەڵێت: 


کلکی ڤێستیجیەل
نەخۆشییەکی ترسناک نییە و تەنها بە نەشتەرگەریەکی بچووک لا دەبرێ ،بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر ژیانی مندالەکە هەبێ، هەموو مرۆڤێک لەکاتی کۆرپەیدا لە تەمەنی چوار بۆ شەش هەفتەی دا ئەندامێکی شێوە کلکی (کلکی کاتی)هەیە و لە تەمەنی هەشت هەفتەیدا ئەو ئەندامە(کلکە) ئەپوكێتەوە و نامێنێ و دەبێتە بربرەی کۆتای پشت(coccyx ).
هەندێک جار ئەم ئەندامە ناچێتە ژێرباری پوکانەوە بەردەوام دەبێت تاکاتی لە دایک بوون دە بێتە ئەندامێکی هەمیشەیی(کلکی هەمیشەیی)، ئەم ئەندامە شێوە کلکە پێک هاتەی پێست و دەمار و ماسولکەو بۆرییەکانی خوێنی تێدایە هەندێکیان توانای جوولاندنی کلکیان هەیە، هەروەها ئەم ئەندامە ئیسقانی تێدا نییە.
لە سالی ۱۸۸٤ تائیستا ۲۳ کەیس تۆمار کراوە، کەیسەکە پێوویستی بە پشکینی تیشک هەیە تا دلنیای بدریت کە کلکەکە پەیوەندی بە بربرەی پشت نییە(spina bifida)، چارەسەری ئاسانە و نەشتەرگەرییەکی بچوکی دەوێت.

خاك - زاموا زاهیر 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved