زانایان ئاشكرایانكرد مێروویه‌كی بچوكی هاوشێوه‌ی مۆرانه له‌سه‌ر ڕوخساری هه‌موو مرۆڤێك هه‌یه و له‌ناو كونیله‌كانی پێستدا ده‌ژی كه به چاوی ئاسایی نابینرێت. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه دكتۆر (میشیل تراوتوین) پسپۆڕ له ئه‌كادیمیای زانسته‌كان له سان فه‌رانسیسكۆی ئه‌مریكا ئه‌نجامی داوه و تێیدا شیكردنه‌وه‌ی بۆ ڕوخساری 2000 كه‌سی خۆبه‌خش كردووه، ئاشكرابووه مێروویه‌كی هاوشێوه‌ی مۆرانه به‌ناوی (Demodex) له‌سه‌ر ڕوخساری هه‌موو كه‌سێك هه‌یه كه به‌چاوی ئاسایی نابینرێت . له لێدوانێكیدا ئه‌و خانمه پسپۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه « ئه‌و مێرووه هه‌شت پێی هه‌یه و شێوه‌ی له كرم ده‌چێت و له‌سه‌ر ڕووخسار و له‌ناو پیازه مووه‌كانی ڕوخساری مرۆڤدا ده‌ژی و خواردنی سه‌ره‌كی ئه‌و چه‌ورییه‌یه كه ڕوخسار ده‌ریده‌دات بۆ ڕێگرتن له‌ووشكبوونه‌وه‌ی ڕووخسار. ئه‌و پسپۆڕه وتیشی» مێرووه‌كه ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌ژیی و له‌و كاته‌دا زاوزێ ده‌كات و هێلكه‌كانی خۆی له ناو كونیله‌كانی پێستدا داده‌نێت» وتیشی» هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی كه‌س هه‌ست به بوونی ئه‌و مێرووه ناكه‌ن به‌ڵام ڕه‌نگه مێرووه‌كه هه‌ندێك جار ببێته هۆی كێشه‌ی گه‌وره بۆ هه‌ندێك، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی زۆر ئارایشت ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕیش ده‌هێڵنه‌وه‌و هه‌ندێك نه‌خۆشیی دروستده‌كات كه یه‌كێكیان (demodicosis)ه . وه‌ك ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت، هۆكاری نه‌خۆشی (demodicosis) زۆربوونی ژماره‌ی مێرووه‌كه‌یه له‌سه‌ر ڕووخسار و نه‌توانینی كۆئه‌ندامی به‌رگرییه بۆ قه‌لاچۆكردنی مشه‌خۆره‌كه. له‌كۆتاییدا دكتۆر میشیل ڕوونیكرده‌وه و وتی» پێویست ناكات هیچ كه‌سێك له‌و جۆره مێرووه بترسێت، چونكه باشترین ڕێگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی پاكوخاوێنڕاگرتنی ڕوخسار و گرنگیدانه به‌و ده‌رمان و پاكژكه‌راوانه‌ی به‌كارده‌هێنرێن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ڕوخسار. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure