به ئاماده‌بوونی د.زیكرا عه‌لوه‌ش ئه‌مینداری به‌غداو نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو په‌خشان زه‌نگنه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و دینا زۆربا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی UN-Women له عیراق و تاهیر عه‌بدولڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو نوێنه‌ری ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان UNWOMEN له مه‌راسیمێكدا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئاشتی و ئازادی خانمانی كوردستان لادرا. ئه‌م په‌یكه‌ره ده‌كه‌وێته شه‌قامی 100 مه‌تری له چوارڕیانی به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو ئاشتی و ئازادی ژنانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رجه‌سته ده‌كات و گوزارشت له هه‌موو كچان و ئافره‌تانی جیهان ده‌كات به‌تایبه‌تی كوردستان، كه هه‌میشه بوونه‌ته قوربانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه یه‌كه‌مین په‌یكه‌ره له كورستان كه ناوی ئاشتی و ئازادی لێبنرێت. پێكهاته‌ی په‌یكه‌ره‌كه به فایبه‌رگڵاس دروستكراوه، مادده‌یه‌كه توانای خۆڕاگری هه‌یه بۆ كه‌شوهه‌وای گه‌رم و سارد‌و هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو. شێوه‌و جۆری كاره‌كه به ره‌نگی سپی رووپۆش كراوه، مانای پاكی و بێگه‌ردی ده‌گه‌یه‌نێت، بنكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ش هه‌مان ره‌نگ و شێوه‌و ماتریاڵی په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌خۆگرتووه. ئافره‌تێكی باڵابه‌رزو سه‌ربڵند ڕووی له ئاسمان كردووه سه‌یری هه‌ڵفڕینی كۆتره‌كه ده‌كات، جلوبه‌رگێكی كوردانه‌ی پۆشیوه قاچێكی رووی له پێشه‌وه‌ی نیمچه به‌رزكردۆته‌وه. به ده‌ستی ڕاستی كۆترێكی سپی له‌ناو له‌پی گرتووه، كۆتره خه‌ریكه له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات، جووڵه‌ی كۆتره‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، كۆتر له هه‌موو ڕووكارێكی هونه‌ری گوزراشت له ئاشتی و ئاشته‌وایی ده‌كات و به ده‌سته‌كه‌ی تریشی گۆزه‌یه‌كی پڕ له ئاوی هه‌ڵگرتووه، گوزارشت له مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، ئافره‌ت هه‌رده‌م قوربانی كۆمه‌ڵگه بووه‌و ئاوی ناو گۆزه‌كه‌ش هێمای به‌رده‌وامی ژیانی هه‌میشه‌یی مرۆڤبوونه. ئه‌م په‌یكه‌ره رووه‌و رۆژهه‌ڵات جێگیركراوه، به واتای ئافره‌ت هه‌رده‌م به‌ره‌و ئاسۆ ده‌ڕوانێت. خاك / دلێر ئیبراهیم – هه‌ولێر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure