سووده‌كانی advantages 1_ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلۆری ددان و پووك: جوینی بنێشتی بێ شه‌كر (suger free) بۆ ماوه‌ی كه‌متر له 20 خوله‌ك، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ددان تا راده‌یه‌ك له كلۆربوون ده‌پارێزێت، چونكه ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌ردانی لكاو بۆ ناو ده‌م به‌مه‌ش ترشی ناو ده‌م كه‌مده‌بێته‌وه هاوسه‌نگی دروستده‌بێت، ناهێلێت به‌كتریا گه‌شه‌بكات و ببێته هۆی كلۆربوون. هه‌روه‌ها ده‌ردانی لكاو ده‌بێته هۆی زۆربوونی كانزاكان وه‌ك كالیسیۆم و فۆسفه‌یت. به‌مه‌ش چینی ده‌ره‌وه‌ی ددان به‌هێزتر ده‌بێت به‌لام ئه‌گه‌ر بنێشته‌كه شه‌كری تێدابێت سوودی كه‌م ده‌بێت ره‌نگه كاره‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه. 2_ ده‌بێته هۆی پاكبوونی ده‌م و ددان به‌لام هه‌رگیز جێگره‌وه نییه بۆ ددان شووشتن و داوی ددان جونكه بنێشت ناگاته هه‌موو كه‌لێن و گۆشه‌كانی ددان به‌لام به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشی، كلۆربوون كه‌مده‌كاته‌وه‌و توێژالی ڕووی ددان پاكده‌كاته‌وه. 3_ كه‌مكردنه‌وه‌ی وشكی ناو ده‌م و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناو ده‌م: چونكه ده‌بێته هۆی زۆر ده‌ردانی لكاو به‌مه‌ش وشكی ده‌م كه‌مده‌بێته‌وه له ئه‌نجامدا بۆنی ده‌م كه‌متر ده‌بێت بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه یان ده‌میان وشكه به‌كاریبهێنن. 4_ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووشانی مینای ددان: سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ ڕووشانی ددان بریتیيه له زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه‌ی كه ترشی زۆریان تێدایه چونكه Ph ی لكاو كه‌متر ده‌بێت له 5.5 به‌مه‌ش ددان داده‌روشێ به‌لام بنێشتی بێ شه‌كر باره‌كه هاوسه‌نگ ده‌كات و ترشی كه‌مده‌كاته‌وه، ددان له رووشان ده‌پارێزیت. زیانه‌كانی بنێشت (جه‌وی) disadvantages: زۆر به‌كارهێنانی بنێشت ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه: 1_كێشه بۆ هه‌ردوو جومگه‌ی شه‌ویلاك دروستده‌كات: به‌كارهێنانی بنێشت به به‌رده‌وامی به‌تایبه‌ت به‌یه‌ك لاده‌م، ده‌بێته هۆی تێكچوون و كێشه دروستكردن بۆ جومگه‌كانی شه‌ویلگه. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ژانه‌سه‌رو ئازاری گوێیه‌كان و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كانی جوین. 2_ئه‌گه‌ر بنێشت شه‌كری تێدابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلۆربوونی ددان هه‌یه. 3_كێشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس دروستده‌بێت: زۆر به‌كارهێنانی بنێشت ده‌بێته هۆی هه‌وا دزه‌پێكردن و و ژانه‌سك و سكچوون. چۆن بنێشت هه‌ڵبژێرین وه چۆن به‌كاربهێنین: _بۆ زۆربه‌ی خه‌لك باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره كه زایلیتۆل تێدابێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌بێت. ئه‌و شیرینیانه‌ی كه له ناو بنێشتی بێ شه‌كر هه‌یه 1_ زه‌یلیتۆل (xylitol) كه باشترینیانه 2_سۆربیتۆڵ 3_ئه‌سپارته‌م...هتد سووده گشتیه‌كان: 1_وا ده‌كات مێشك باشتر كاربكات و وریا‌و به‌ئاگا بین 2_ قه‌له‌قی كه‌مده‌كاته‌وه 3_كێشی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه چونكه ئارازووی خواردن كه‌مده‌كاته‌وه...هتد چۆن بنێشت هه‌ڵبژێرین وه چۆن به‌كاریبهێنین: بۆ زۆربه‌ی خه‌لك باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره كه زایلیتۆل تێدابێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه. ڕێنمای بۆ به‌كار هێنانی بنێشت 1_ بنێشته‌كه بێشه‌كر بێت. زایلیتۆل تێدا بێت. 2_پێویسته بنێشتی بێ شه‌كر كه‌متر له 20 خوله‌ك به‌كاربهت و به هه‌موو لایه‌كی ده‌م بجوێندرێت. 3_وا باشتره كه‌مێك دوای خواردن به‌كاربهێندرێت. 4_ واباشتره له خوار ته‌مه‌نی 7 ساڵ دایك و باوك دڵنیابن له منداڵاكه‌یان نه‌خوازه‌لا به‌هۆی قوتدانی بنێشته‌كه، توشی كێشه بێت. خاك / د.كۆچه‌ر كه‌ریم - ماسته‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م و ددان و چاندنی ددان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure