23/6/2019 04:15 PM

مەراسیمی دیوانە شیعری (پایزەكەم) بەڕێوەچوو


لە لقی سلێمانی یەكێتی نووسەرانی كورد، مەراسیمی دابەشكردن و واژۆكردنی دیوانە شیعری (پایزەكەم)ی جوتیار قادر كەریم بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا، شاعیر چەند دەقێكی شیعری نێو دیوانەكەی خوێندەوەو پاشان  بە واژۆی خۆی كتێبەكەی بەسەر ئامادەبووان دابەشكرد.
لەبارەی هاوكاری بۆ كتێبەكەی، جوتیار قادر دەڵێت: دەمەوێت دەرفەتی ئەوەم بدەنی لێرەوە سوپاسی خۆم بگەیەنمە هەموو ئەو هاوڕێ و دۆستانەی كە لە دەستپێكی پێشەكی كتێبە شعرییەكەم و بە چاپ گەیاندنی و تا رۆژی مەراسیمی ناساندنی كتێبەكەم، زۆر ماندوو بوون پێمەوە و هاوكار و پشتیوانێكی گەورەی مەعنەویان بەمن بەخشی، بەتایبەت خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و محەمەد عوسمان لێپرسراوی ئەنسات مەركەزی و هاوار مستەفا خان.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved