تیمێكی هاوبه‌شی توێژه‌ره‌وانی زانكۆی میریلاندی ئه‌مریكا و بۆركینا فاسۆی خۆرئاوای ئه‌فریقیا توانیان جۆره قارچكێك به‌رهه‌م بهێنن كه ده‌توانێت مێشووله‌ی گوازه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشیی مه‌لاریا له‌ناو به‌رێت. ئه‌و تیمه توێژه‌ره‌وه هاوبه‌شه توانیان به ده‌ستكاریكردنی جیناتی جۆره قارچكێك به‌رهه‌مێكی تر بێننه كایه‌وه كه ده‌توانێت مێشووله‌ی ئه‌نۆفێلسی گوێزه‌ره‌وه‌ی په‌تای مه‌لاریا له‌ناو به‌رێت. تیمه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ده‌توانێت مشه‌خۆری هه‌ڵگر‌و گوێزه‌ره‌وه‌ی مه‌لاریا له‌ناو به‌رێت‌و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له ناو جه‌رگه‌ی بۆركینافاسۆدا كرا كه ده‌كه‌وێته‌وه خۆرئاوای ئه‌فریقیاوه و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش زۆرترین مناڵ به هۆی نه‌خۆشی مه‌لاریاوه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستییه ڕه‌سمییه‌كانیش تاقیكردنه‌وه‌ی تیمه هاوبه‌شه‌كه له گوندێك كراوه كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی(608)مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و ناوی (مۆسكیتۆسفیر)ه، ئه‌زمونه‌كه‌ش به جۆرێك سه‌ركه‌وتوو بووه كه له‌ماوه‌ی مانگێكدا نزیكه‌ی (99%) ی مێشوله‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی ئه‌و جۆره قارچكه‌وه له‌ناوچوون. توێژه‌ره‌وه‌كانیش باسییان له به‌رهه‌مه‌كه‌یان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا «جۆره ته‌كنیكێكی پزیشكی‌یان به‌كارهێناوه كه پێی ده‌وترێت ئازادكردنی جیناته‌كان و له‌و ته‌كنیكه‌شدا ژه‌هری جاڵجاڵۆكه‌ی ئوستورالییان به‌كارهێناوه كه كارده‌كاته سه‌ر مشه‌خۆری گوێزه‌ره‌وه‌ی مه‌لاریا و هه‌ندێك جاریش تووشی نه‌زۆكیی ده‌كات و ناتوانێت زاوزێ بكات و زۆر بێت». ئه‌و تیمه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن پێشتر ته‌كنیكێكی له‌م شێوه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كار هێنراوه بۆ پاراستنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان. پێویسته بوترێت: نه‌خۆشیی مه‌لاریا كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ڕێكخراوه جیهانییه‌كان دروستكردووه به تایبه‌ت له ناوچه‌و وڵاته هه‌ژاره‌كان و به تایبه‌تتریش ئه‌فریقیا ئه‌مه‌ش وای له ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ك ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ناسراو به (WHO) كردووه به شێوه‌یه‌كی جدیی كار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره داهێنان و ته‌كنیكه نوێیانه بكات كه ئه‌و تیمه هاوبه‌شه ئه‌مریكی و ئه‌فریقییه كردویانه. هه‌ر ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی(WHO) له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ساڵانه نه‌خۆشیی مه‌لاریا ده‌بێته هۆی مردنی 400 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا . سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure