ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا وه‌ك ئاشكرایه مرۆڤه‌كان له‌ڕووی جۆری خوێنیانه‌وه جیاوازن، هه‌ر ئه‌م جیاوازیه‌ش وای كردوه كه مرۆڤه‌كان جیاوازیش بن له‌تواناكانیان بۆ به‌رگری له دژی نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان و كێشه ته‌ندروستییه‌كان . لێره‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتیی په‌یوه‌ندی نێوان جۆری خوێن و هه‌ندێك له نه‌خۆشی و كێشه ته‌ندروستییه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو : 1- كێشه‌ی خوێنبه‌ربوون : خوێنبه‌ربوون به واتا ساده‌كه‌ی بریتیه له لێڕۆیشتنی بڕێكی زۆری خوێن له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنێكی سه‌خت یاخود ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی یاخود هه‌ندێك كێشه‌ی تری ته‌ندروستی له مرۆڤه‌كه‌دا . به پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری خوێنی (O +)ن له‌كاتی دووچاربوونیان به هه‌ر ڕووداوێك كه خوێنبه‌ربوونی لێ بكه‌وێته‌وه ئه‌وا زۆر به زه‌حمه‌ت خوێنه‌كه‌یان ڕاده‌وه‌ستێت، به پێچه‌وانه‌ی جۆره‌كانی تری خوێن. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری (Critical Care) بڵاوكراوه‌ته‌وه له (900)هاولاتی ژاپۆنیی كاتێك له نێوان ساڵانی 2016-2018 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنیان كردووه‌و دووچاری خوێنبه‌ربوون بوونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه( 28% )یان له‌وانه بوون كه جۆری خوێنه‌كه‌یان( O + )بووه‌و دووچاری خوێنبه‌ربوونی سه‌خت‌و ته‌نانه‌ت به‌و هۆیه‌وه گیانیشیان له‌ده‌ستداوه، به پیچه‌وانه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌ی خوێنه‌وه كه به‌ته‌نها( 11% )یان به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه 2- نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گیرانی بۆرییه‌كانی خوێن : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری خوینی جۆری(A , AB)ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی زیاتر مه‌ترسیی تووشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌رزیی ئاستی هه‌ندێك جۆری پرۆتین له خوێنیاندا كه ده‌بێته هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و له ئه‌نجامیشدا تووشی نه‌خۆشیی دڵ ده‌بن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌ڵگرانی جۆری خوێنی (A)به ڕێژه‌ی (24% )چانسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دل زیاتره له جۆره‌كانی تر هه‌روه‌ها هه‌لگرانی جۆری خوێنی AB به‌ڕێژه‌ی (83%)چانسی توشبوونیان زیاتره له هه‌لگرانی جۆره‌كانی تری خوێن. 3- نه‌خۆشیه‌كانی بیرچوونه‌وه (زه‌هایمه‌ر): به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌گۆڤاری(Neurology)بلاوبووه‌ته‌وه تێیدا لێكۆڵینه‌وه كراوه له سه‌ر 1000 نه‌خۆش، ده‌ركه‌وتوه (82%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری خوێنی جۆری (AB)ن زیاتر چانسی توشبوونیان به نه‌خۆشیه‌كانی زه‌هایمه‌ر هه‌یه به به‌راوورد له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی جۆری خوێنه‌كانیان له‌و گروپه نییه، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵگرانی خوێنی جۆری (O)كه ده‌ركه‌وتوه توانایه‌كی باشیان هه‌یه له پارێزگاری كردنی ته‌ندروستی ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه زانیاری تێدا هه‌ڵده‌گیرێت. 4- كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده : په‌یوه‌ندی نیوان نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌و جۆری خوێن له مرۆڤدا له 50 كانی سه‌ده‌ی رابردوودا دۆزراوه‌ته‌وه . به شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌ڵگرانی جۆری خوێنی (A)مه‌ترسی دووچار بوونیان به جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده لێده‌كریت هه‌روه‌ها هه‌ڵگرانی خوێنی(O) زیاتر دووچاری نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده ده‌بن وه‌ك برینی دوانزه گرێ و ناوپۆشی گه‌ده . 5- مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس: شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس به یه‌كێك له باوترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه داده‌نرێت له‌جیهاندا، به توێژینه‌وه سه‌لمێنراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنه‌كانیان (A)یه به هۆی بوونی جیناتیكی تایبه‌ت تیایاندا زۆرترین مه‌ترسیان لێده‌كرێت بۆ دووچار بوون به‌م جۆره‌ی نه‌خۆشیی په‌نكریاس . به پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی جۆری (O) كه زۆر به كه‌میی دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه. به كورتیی و به پوختیی : هه‌رچه‌نده ئه‌مانه ئه‌نجامی توێژینه‌وه و چاودێریی به‌رده‌وامن به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی جۆرێكی تایبه‌تی خوێنی هه‌بێت دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو پێوسته ئه‌وه بزانرێت كه ده‌بێت شێوازێكی دروستی ژیان په‌یڕه‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییانه به دوور بن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure