24/6/2019 04:01 PM

دوو كەسایەتی نووسەرو كەلەپورناس رێزیان لێنرا


بەشی چالاكی وێژەیی ، سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ دوو كەسایەتی رێكخست، یەكێكیان كۆچكردوو نووسەرو رۆژنامەنووس عەباس ئەلبەدری و كەلەپورناس محەمەد مەردان.
  مەراسیمەكە لە كافێنێتی ئەمنەسوورەكە بەڕێوەچوو، كە تێیدا دوو ڤیدیۆ لەبارەی ژیان و بەرهەمەكانی هەردوو ماندوونەناس پێشكەشكرا، پاشان، چەند وتەیەكی یادەوەری لەلایەن بەرپرسانی هونەری و رۆشنبیری سلێمانی خوێندرایەوەو پاشان قەڵغانی رێزلێنان و چەپكە گوڵ پێشكەش بە بنەماڵەی مامۆستا عەباس ئەلبەدری و محەمەد مەردان كرا.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved