له شاری ته‌كسازی ئه‌مریكا، كۆرپه‌له‌یه‌كی 12 رۆژه به‌هۆی ماچێكه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا. رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه: پرسلی دایك و ئه‌لیاسی باوك، دوای ئه‌وه‌ی ده‌بنه خاوه‌ن منداڵێك، له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كه‌س ماچی بكات. روونیشكراوه‌ته‌وه: سه‌ره‌ڕای رێگه‌گرتن به‌ڵام یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانیان كه توشی ئه‌نفلۆنزا هاتبوو، ماچی كردووه‌و دواتر ڤایرۆسه‌كان بۆ منداڵه‌كه گوێزراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: منداڵه‌كه توشی هه‌وكردنه‌وه‌ی توند هاتووه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌ربۆیه له ئێستادا ئه‌و دایك و باوكه كه‌مپینێكیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستپێكردووه به‌ناوی"منداڵه‌كان ماچ نه‌كه‌ن" بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه بكرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure