26/6/2019 02:25 PM

مۆبایلی 5G: سامسۆنگ S10 5G، وان پلاس ٧ پرۆ، LG v50 ، مۆتۆ زێد ٤

ئینتەرنێتی ٥جی لە ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا بە تەواوەتی جێگیر و بڵاو دەبێتەوە. کۆمپانیاکان لە ئەمریکا و سەرانسەری جیهان خەریکی دامەزراندنی ژێرخانە پێویستەکانن بۆ ئەم تەکنۆلجژییە نوێیە. کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایل هەر کامیان بە شێوەیەکی جیاواز بەرەو پیری ئینتەرنێتی ٥جی دەچن.

کۆمپانیای ئەپڵ هیچ پەلەیەکی بۆ پێشکەشکردنی ئەم تەکنۆلۆجییە نییە و پێدەچێت تا ساڵی ٢٠٢٥ پێشکەشێ نەکات. ئەوەش دوو هۆکاری هەیە یەکەمیان ئەوەی کە ئەپڵ پێشتریش لە تەکنۆلۆجیی مۆبایلدا پێشەنگ نەبووە و تەنانەت بۆ ٣جی و ٤جی دوای کۆمپانییەکانی دیکە کەوت. هەروەها هاوکاریی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای کواڵکام ڕاگرتووە کە دابینکەرێکی پێشەنگی ئەم تەکنۆلۆجییەیە.

کۆمپانیای سامسۆنگ لە هەر دوو مۆبایلی گالاکسی ئێس ١٠ و گالاکسی نووشتاوەدا ئینتەرنێتی ٥جی بۆ بەکارهێنەرانی دابین دەکات. 
کۆمپانیای گوگڵ تا ئێستا بەرنامەیەکی ئاشکرای نەخستۆتە ڕوو. بەڵام پێدەچێت کە لە ڕێگەی کۆمپانیای ڤێریزۆنەوە، لە پیکسێل ٤دا ئەو تەکنۆلۆژییە بخاتە بەر دەستی کڕیارانی.
کۆمپانیای ئێڵ.جی لە ئێستادا و بە مۆبایلی LG V50 کە نرخەکەی ١١٥٢ دۆلارە، لە چوار شاری داڵاس، هاوستۆن، کانزاس و ئاتلانتا لە ئەمریکا ئینتەرنێتی ٥ جی بۆ بەکارهێنەرانی دابین کردووە. 

کۆمپانیای لێنۆڤۆش ساڵی ٢٠١٨ لە مۆتۆرۆلا مۆتۆ زێد٣دا  یەکەم ئامێری خۆی کە پشتیوانی لە ٥جی دەکات خستە بەردەست. هەروەها لەم مانگەشدا زێد ٤ی نمایش کرد کە ئەویش دەتوانێت کەڵک لە تەکنۆلۆجیی ٥ جی وەربگرێت.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved