26/6/2019 02:30 PM

کێشەی خواردن لە دایکاندا پەیوەندی هەیە بە خەمۆکیی درێژخایەنەوە

هەبوونی ڕابردوویەک لە کێشەی خواردن و نیگەرانی سەبارەت بە جەستە بەر یان لە کاتی دووگیانیدا پەیوەندی هەیە بە سەرهەڵدانی دواتری نیشانەکانی خەمۆکی لە دایکاندا.


دوکتور فڕانسێسکا سۆلمی نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی یوو.سی.ئێڵ دەڵێت: "بۆمان دەرکەوتووە ئەو ژنانەی کە بەر لە منداڵبوونیان لە هەر قۆناغێکدا کێشەی خواردنیان بووە، ئەگەر تەنانەت چەند ساڵ بەر لە گەورەساڵیشیان بووبێت، ئەگەری زۆرتری هەیە کە لە کاتی دووگیانی و تەنانەت تاوەکوو ١٨ ساڵ دوای لەدایکبوونی منداڵەکانیان نیشانەکانی خەمۆکی تێیاندا سەرهەڵبدات. ئەم دەستکەوتە پیشانی دەدات کە زۆربەی خەڵکی کە کێشەی خواردنیان هەیە لەوانەیە نەتوانن بە باشی لێی ڕزگار ببن چونکە دەزانین کە کێشەکانی خواردن و خەمۆکی لە زۆربەی کاتەکاندا پێکەوە ڕوو دەدەن."


توێژینەوەکانی پێشوو دەڵێن کە نیشانەکانی خەمۆکی لەو دایکانەدا کە کێشەی خواردنیان هەیە لەوانەیە دوای قۆناغی لە دایکبوونی منداڵەکەیان باشتر ببێت بەڵام ئەو توێژینەوانە کێشەیان ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر دایکان توێژینەوەیان نەکردووە تاوەکوو بزانن کە نیشانەکانی خەمۆکییان تێدا دەمێنێت یان نا.


دوکتور سۆلمی دەڵێت "هەروەها ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو دایکانەی کێشەی خواردنیان هەیە بەڵام پشتیوانیی ڕۆحی کراون، لە درێژماوەدا هەم بۆ دایکەکە و هەم بۆ منداڵەکەی سوودی بووە."






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved