26/6/2019 02:32 PM

ئەو کەسانەی ئامانجی پتەویان هەیە، بە هەوڵێکی کەمتر بڕیاری تەندروستتر بۆ ژیانیان دەدەن

لەمێژە ئەو پرسیارە هەیە کە چۆنە هەندێک کەس بە سادەیی دەتوانن بەرنامەیەکی خواردنی تەندروست پەیڕەو بکەن بەڵام هەندێکی دیکە بەردەوام لەگەڵ ئەو شتە کێشەیان هەیە. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەو کەسانەی کە ئامانجی پتەوتر و شێلگیرانەتریان لە ژیانیاندا هەیە ئەگەری ئەوەی کە بە سادەیی هەڵسوکەوتێکی تەندروست بۆ ژیان بگرنە بەر زیاترە. ئەوەش ڕەنگە بە هۆی ئەوە بێت کە ئەو کەسانە لە کاتی بڕیارداندا کەمتر تووشی ڕاڕایی و دوودڵی دەبن.


یۆنا کەنگ نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت "توێژینەوەکانی پێشووتر دەریدەخەن کە هەبوونی ئامانج لە ژیاندا پەیوەندییەکی توندوتۆڵی بە تەندروستی لە ژیاندا هەیە. بەڵام ئەو مێکانیزمانەی کە چۆن ئامانج دەبێتە هۆی تەندروستی، ڕوون نەبوو."


لەم  توێژینەوەدا کەنگ و هاوکارەکانی تاقیکردنەوەیەکیان بۆ تیۆرییەک کرد: ئەوەی کە بڕیارەکان بۆ تەندروستی لەو کەسانەدا کە ئامانجی پتەوتریان بۆ ژیانیان هەیە، هەوڵێکی کەمتری دەوێت. بەپێی ئەو شتەی کەنگ دەیڵێت، تەنانەت سادەترین بڕیارەکان بۆ تەندروستی وەک هەڵبژاردنی بەرزکەرەوە یان قاڵدرمە بۆ چوونەسەر تا ڕادەیەک دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دوودڵی و پێویستی بە بڕیاردانە. بۆ تاقیکردنەوەی بیرۆکەکەیان، توێژەران دوایان لە کۆمەڵێک کەسی دانیشتە کرد کە پێویست بوو زیاتر وەرزش بکەن. بەشداربووان فۆرمێکیان پڕکردەوە کە ئامانج ئەوە بوو دەربکەوێت کەسەکان تا چ ڕادەیەک بە ئامانجەوە دەژین.


دەرکەوت ئەو کەسانەی کە ئامانجی پتەوتریان لە ژیانیاندا هەیە، ئەگەری ئەوەی لەگەڵ پەیامەکانی تەندروستی هاوڕا بن زیاترە و لەو بەشانەی مێشکدا کە پەیوەندیی بە پێواژۆی ڕاڕاییەوە هەیە چالاکیی مێشکیان کەمتر بوو و بەپێی چالاکیی مێشکی کەسەکان لەو بەشانەی مێشکدا توێژەران دەیانتوانی پێشبینی بکەن کە کەسەکان تا چ ڕادەیەک ئامانجداتر دەژین لە ژیانیاندا.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved