26/6/2019 02:38 PM

خووگرتووانی قاوە، توانایی بۆنکردنی قاوەیان بەهێزترە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەو کەسانەی بە قاوە خوویان گرتووە لە چاو کەسانی تر دەتوانن خێراتر و تەنانەت باشتر بۆنی بڕێکی زۆر کەمی قاوە بکەن.


کەسانی خووگرتوو بە قاوە تەنیا بە بۆن و بەرامەی قاوە و دەسنیشانکردنی هەستیارتر نین بەڵکوو تا زیاتر قاوە بە کار بهێنن باشتر دەتوانن بۆنی بکەن.
ئەوە یەکەمجارە توێژینەوە لەسەر ئەوە دەکرێت کە قاوەخۆرەکان زیاتر لە کەسانی دیکە بە بۆنەکەی هەستیارن.


ئەنجامی ئەم توێژینەوە دەتوانێت ڕێگەیەکی نوێ بکاتەوە بۆ چارەسەری تووشبووانی مادە جۆراوجۆرەکان کە مادەکان بۆنێکی تایبەتیان هەیە، بۆ نموونە ئەو مادانە دەکرێت تووتن یان ماریجوانا بن.


دوکتور لۆرێنزۆ ستافۆرد بەڕێوەبەری توێژینەوەکە لە زانکۆی پۆرتسمۆس دەڵێت "بۆمان دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی زیاتری قاوە دەبێتە هۆی ناسینەوەی خێراتری بۆنی قاوە. هەروەها بۆمان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە زیاتر کافێئین بەکار دەهێنن دەتوانن زۆر باشتر تەنانەت بۆنی قاوەیەکی زۆر زۆر تراو و کەمچڕی بکەن و ئەو تواناییە لەگەڵ بەکارهێنانی زیاتری، بەهێزتر دەبێت. بۆیە ئەوانەی زیاتر حەز بە کافیئین دەکەن باشتر بۆنی قاوە دەکەن."






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved