26/6/2019 02:44 PM

ئامێرێکی نوێ بۆ پێشبینیی فێ لە دایکانی دووگیاندا

لە زانکۆی کوین مەری، ئامێریکی نوێ بۆ ئەو دایکانە پەرە دراوە کە تووشی فێ دەبن و ئامێرەکە دەتوانێت بە وردبینییەوە مەترسیی تووشبوونی فێ پێشبینی بکات و دایکان لە مەترسیی مردن ڕزگار بکات.

ئامرازەکە ناوی EMPiRE  و بە خۆڕایی خراتەوە بەر دەستی پزیشکەکان بۆ ئەوەی بتوانن مەترسیی تووشبوونی فێ لە دایکاندا دەستنیشان بکەن و لە ڕێگەی دوای دژەفێ و  چاودێریی وردەوە ئاگادارییان بکەن.

ئەو ژنانەی فێیان دێتێ، ئەگەری مردنیان بە هۆی ئەو حاڵەتەوە لە کاتی دووگیانیدا دە بەرامبەر زیاترە لەو کەسانەی کە ئەو کێشەیان نییە. بەردەوام ئەوە باس کراوە کە هۆکاریی سەرەکی لە پشت ئەو مەرگانەوە ئەوەیە کە پسپۆڕانی تەندروستی بە باشی ناتوانن مەترسیی سەر نەخۆشەکان دەستنیشان بکەن.

پێشنیار دەکرێت کە خانمانی دووگیان کە کێشەی فێ یان پەرکەمیان هەیە بەبێ ڕێنوێنی پزیشک چارەسەرکانیان نەگۆڕن. هەرچەند لە هەر دە کەس، زیاتر لە چوار کەسیان بە هۆی نیگەرانی لەسەر کاریگەریی دەرمانەکان لەسەر منداڵەکەیان دەرمانەکانی دژەفێ بە کار ناهێنن و بەم هۆیەوە مەترسیی مەردنیان بە هۆی نەخۆشییەکە زیاتر دەبێت.










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved