هه‌رچه‌نده تا ئێستا مرۆڤ نه‌یتوانیوه گه‌شت بكات بۆ سه‌ر ڕوی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، به‌ڵام به به‌شدارییان له‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاژانسی فه‌زایی ناسا، نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ جێده‌هێڵن، چونكه ئاژانسه‌كه به‌ڵێنی داوه‌ته ئاره‌زوومه‌ندانی فه‌زا كه ناوه‌كانیان بنێرێت بۆ سه‌ر هه‌ساره سووره‌كه. به‌پێی ئه‌و ئاژانسه، ئه‌و ناوانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ناسا له‌سه‌ر پارچه پلێت هه‌ڵده‌كۆڵدرێت كه وه‌ك میمۆریی وایه و به‌و مه‌كۆیه‌دا ده‌نێردرێت بۆ سه‌ر ڕووی مه‌ریخ كه كێشی هه‌زار كیلۆگرامه و بڕیاره له ته‌مموزی ساڵی 2020 دا ڕه‌وانه‌ی هه‌ساره سووره‌كه بكرێت و له شوباتی ساڵی2021 بگاته سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه و به‌مه‌ش ئه‌و كه‌سانه له ڕێگه‌ی ناوه‌كانیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی مه‌جازیی گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ. مه‌به‌ست له‌گه‌شتی ئه‌و مه‌كۆیه‌ش گه‌ڕانه به‌دوای نیشانه‌كانی ژیانی مایكرۆبی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی نمونه‌ی جیۆلۆجیی سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه كه دواجار ئه‌م كاره ده‌بێته ڕێگه خۆشكه‌ر بۆ گه‌شتی مرۆڤ بۆ مه‌ریخ‌و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه‌كاریی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره سووره. (تۆماس زۆربوشن) كه یه‌كێكه له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پرۆژه‌ی ناونوسینه له ناسا ده‌ڵێت»وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ناو له‌سه‌ر ئه‌و پلێته هه‌ڵده‌كۆڵرێت ده‌نوسرێت و به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه گه‌شتیاریی هه‌میشه‌یی مه‌ریخ و ده‌توانن ببنه خاوه‌نی وێنه‌یه‌كی یادگاریی له‌گه‌ڵ ناوه‌كانیان «. ئه‌و وتیشی»له‌كاتێكدا ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌ركێكی مێژوویی، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری بكات له‌و گه‌شتی دۆزینه‌وه‌یه‌دا، ئه‌مه كاتێكی سه‌رنجڕاكێشه و ئه‌م گه‌شته‌ش بۆ ئه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین كه وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیاری قووڵ بده‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به‌مه‌ریخی دراوسێمان‌و چۆنیه‌تی دروست بوونی خودی ژیان». ئامانجی ناسا له‌ئه‌ركی مه‌ریخ 2020 ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2024 مرۆڤ بنێرێته‌وه بۆ سه‌ر ڕووی مانگ و ده‌ست بكات به لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زیاتر و سوود وه‌رگرتن له‌و كارانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تا ساڵی 2030 شدا مرۆڤ بنێرێت بۆ سه‌ر ڕووی مه‌ریخ. سه‌رچاوه: الوكالة العربیة للفلك والفضا‌ء
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure