26/6/2019 04:44 PM

له‌زگه‌یه‌ك بۆ فێنككردنه‌وه‌ و گه‌رمكردنه‌وه‌ی له‌ش داهێنرا


ئه‌ندازیارانی زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا جۆره‌ له‌زگه‌یه‌كیان دروستكردووه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ش فێنك و گه‌رم بكاته‌وه‌ له‌ ماڵ و له‌سه‌ر كار و سه‌ر شه‌قامیش.
ئه‌ندازیارانی زانكۆی كالیفۆرنیا له‌سان دییگۆی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا جۆره‌ له‌زگه‌یه‌كیان دروستكردووه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت له‌ كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا به‌كاریبهێنێت و له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمای ده‌وروبه‌ریدا بیگونجێنێت.
ئه‌و له‌زگه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌ كه‌ زۆر نه‌رمه‌ و ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌ی دوگمه‌یه‌كه‌وه‌ پله‌ی گه‌رماكه‌ی كه‌م و زیاد بكرێت.
له‌زگه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی پاترییه‌كی نه‌رمه‌وه‌ كارده‌كات كه‌ ده‌كرێته‌ ناو جله‌كانه‌وه‌‌و سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌ و فێنككردنه‌وه‌ی ناو ماڵ‌و شوێنی كاره‌كان‌و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كی نمونه‌ییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی ئه‌و ئامێرانه‌ی ئێستا به‌كارده‌هێنرێن.
ئێستاش ته‌نها یه‌ك نمونه‌ی لێ دروستكراوه‌‌و ئه‌ندازیارانی داهێنه‌ر و دیزاینه‌ری له‌زگه‌كه‌ هیواخوازن له‌ نزیكترین كاتدا داهێنانه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمیی بناسرێت و له‌و نمونه‌یه‌ به‌ سه‌دان دانه‌ دروست بكه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك سوودی لێ ببینن.
سه‌رچاوه‌: Ghadinews




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved