چەور بوونی پێستی دەم و چاو به گشتی ئاکامی ئاڵۆزی لە چۆنیەتی کارکردی هۆرمۆنەکانی لەشی مرۆڤه. بەڵام بەم حاڵەشەوە کۆمەڵێک هۆکاریتر بۆ ئەم ئازارە بوونیان هەیه کە ناتوانین چاوپۆشیان لێ بکەین. لە ژێرەوەدا کۆمەڵێک لەم هۆکارانه تاوتوێ دەکەین. ١-جێنەتیک جێنەتیک رۆڵێکی زۆری هەیه لە دروست بوونی ئەم ئازارەدا. واته ئەو کەسانەی کە هەر کام لە دایک یان باوکیان تووشی ئەم ئازارە هاتبێتن ئەگەری ئەوە هەیه مناڵەکانیشی تووشن بن.
٢-بەرز و نزم بوونەوەی هۆرمۆن لە کاتی مێرمناڵیدا ئەو هۆرمۆنەی وا لەش ناچار ئەکات چەورییەکی زیاتر بەرهەم بهێنن، هۆرمۆنی پیاوانەی ئاندرۆژێنه. ئەم هۆرمۆنە ئەبێته هۆی ئەوەی چەورییەکی زۆر دروست ببێ و لە ڕێی پێستەوە دێنه دەرەوە و دەم و چاو چەور ئەبێت.
٣- چەور بوونی قژ و تەپڵە سەر لەوانەیه ئەو چەورییەی دەم و چاوتان چەوری سەر یان قژتان بێ کە به دەم و چاوتاندا بڵاو بۆتەوە.
٤-بەکارهێنانی مەتریالی چەور بۆ مەکیاج
ئەو کەرەسەنای کە بۆ مەکیاج کەڵکی لێ وەرئەگیری گەر چەور بن ئەو چەورییه کاریگەری لەسەر دەم و چاوتان دائەبێت ٥-کەمئاوی لەش
کاتێک ئاو به ڕادەی پێویست لە لەشماندا بوونی نەبێ، لەش هەوڵ ئەدات به بەرهەمهێنانی چەوری ئەم کەم ئاوییه قەرەبوو بکاتەوە و بەر به وشکبوونی پێست بگرێ کە لە ئاکامدا ئەبێتە هۆی چەوری بوونی پێستی دەم و چاویش
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure