27/6/2019 04:01 PM

شەش فڕۆکەی گرانبەهای هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بناسە

۱- E-2D Hawkeye
فڕۆکەی تاکتیکی E-2D Hawkeye لە لایەن کۆمپانیای نۆرترۆب گرۆمانەوە بەرهەم هاتووە و لە ساڵی ١٩٦٠ەوە هێزی دەریایی ئەمرکا کەڵکی لێ وەرئەگرێت. نڕخی جۆری مۆدێرنی ئە م فڕۆکە سیخوڕییه


۲- VH-71 Kestrel
هێلی کۆپتەری VH-71 Kestrel تاکە هێلی کۆپتەری ئەم لیستەیه کە لە ئێستادا بەکار ناهێنرێ. تێچووی بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکەیه ٢٤١ ملوێن دۆلارە


۳- P8-A Poseidon
فڕۆکەی دژە ژێردەریایی  P8-A Poseidon  تەمەنی ١٠ ساڵە و خاوەنی سیستەمی هۆشداری خێرایە. تێچووی بەرهەمهێنان و ئاگاداری کردن لە م فڕۆکەیه ٣٢٦ملوێن دۆلارە


۴- C-17 Globemaster III
 فڕۆکە سەربازی-بارهەڵگری C-17 Globemaster III کە لە لایەن کۆمپانەیای بۆئینگەوە بەرهەم هاتووە، شاکارێکی ڕاستەقینەیە کە ٢٥ ساڵ لە بەرهەم هاتنەکەی تێپەڕ بووە. تێچووی بەرهەمهێنان و ئاگاداری کردن لەم فڕۆکەیه ٢٣٨ ملوێن دۆلارە.


۵- F-22 Raptor
فڕۆکەی شەڕکەری F-22 Raptor لە بواری پێشکەوتوو بوونەوە دەکەوێته پاش برا گەورەکەی واته f-35. تیچووی بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکەیه ٣٥٠ ملوێن دۆلارە هەندێک کەس لایان وایه جگه لەوەی نابێ پرۆسەی بەرهەمهاتنەکەی نەوەستێ بەڵکوو پێنتاگۆن ئەبێ سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەکەی دەست پێ بکاتەوە. 


٦- B-2 Spirit
ئەندازیاران لە کاتی بەرهەمهێانی ئەم فڕۆکە ڕاداربەزێن و نهێنی کارەدا وایان بەراورد کردبوو کە تێچووەکەی ٧٣٧ ملوێن دۆلار ئەبێ بەڵام دواتر و به پێی ئەوەی سیستەمە جۆراوجۆرەکانی بەڕۆژ کرانەوە، تێچووی ئەم بۆمب هاوێژە بوو به نرخێکی سەرسوڕهێنەر واته ٢.١ ملیار دۆلار

















زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved