ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا بابه‌تی جیاوازی وه‌ك شێوه‌ی لووتی مرۆڤه‌كان هه‌ر له‌مێژه بابه‌تێكی گه‌رمی نێو توێژه‌ران و زانایان بووه كه ئاخۆ بۆچی ئه‌و جیاوازییه له قه‌باره و شێوه‌ی لووتی مرۆڤه‌كان دا هه‌یه؟ هه‌روه‌ها هه‌رله‌كۆنه‌وه زۆرترین بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌م جیاوازیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازیی له جیناتی مرۆڤه‌كان به پێی ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون . به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی تیمێكی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا كه تویژینه‌وه‌یه‌كی پوخت و چڕیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامداوه و تێیدا لووتی 10 هه‌زار مرۆڤ به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندیی تۆمار كراوه پاشان له گه‌ڵیشیدا داتای ئاوهه‌واو ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌كار هێناوه، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌ووتوه برتییه له : 1- ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له ناوچه گه‌رم و شێداره‌كان ده‌ژین پێوستییان به هه‌وایه‌كی زۆرتره بۆیه پێوسته ڕێگری زۆر نه‌بی له كاتی هه‌لمژینی هه‌وا هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی دانیشتوانی ناوچه كه‌مه‌ره‌ییه‌كان لووتێكی پان و كورتیان هه‌یه ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یان پێ ده‌دا هه‌وایه‌كی زۆر هه‌لمژن له ماوه‌یه‌كی كورت دا 2- ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له ناوچه سارده‌كان دا ده‌ژین پێوستیان به‌وه هه‌یه كه ڕێڕه‌وی لووتیان درێژ و كوونی لووتیان بچووك بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ته‌وژمی هه‌وای سارد نه‌چێته ناو جه‌سته‌یان هه‌روه‌ها ئه‌و رێڕه‌وه درێژه‌ی لووتیان یارمه‌تی گه‌رمكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وا سارده ئه‌دا كه پیایدا تێپه‌ر ده‌بێت . پێوسته ئه‌وه‌ش بگوترێت له‌گه‌ل تێكه‌ڵبوونی مرۆڤه‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه جیاجیاكان گۆڕانكارییه‌كی زۆر له شێوه‌ی لووتی مرۆڤه‌كان ڕووی داوه كه ڕه‌نگه هۆكاری بۆماوه‌یی و ئاوهه‌وا پێكه‌وه كاریگه‌ریی دروست بكه‌ن له سه‌ر شێوازه‌كه‌ی … سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی خۆمان : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زستانیكی سارد و هاوینێكی گه‌رم و ووشكمان هه‌یه بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی لووتێكی گه‌وره و كوونی لووتیشمان گه‌وره‌یه كه له‌یه‌ك كاتدا ڕێگه به تیپه‌ربوونی هه‌وایه‌كی زۆر و هه‌روه‌ها به هۆی درێژی رێڕه‌وی لووته‌وه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ فلته‌ر كردنی ئه‌و هه‌وایه‌یی هه‌لی ده‌مژین .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure