شه‌قیقه چییه؟ یه‌كێك له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان بریتییه له نه‌خۆشی شه‌قیقه، توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندویانه كه رێژه‌ی توشبوون به‌م حاڵه‌ته به‌زۆری له خانماندا به‌دیده‌كرێت، هه‌روه‌ك به‌ڕێژه‌ی 17% خانمان توشبوون به‌م حاڵه‌ته‌و بۆ پیاوان 6%ـه. هۆكاره‌كانی توشبوون؟ 1-گۆڕانكاری له خانه ده‌ماره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی سێهه‌م به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام. 2-گۆڕانكاری هاوسه‌نگی كیمایی مێشك به‌تایبه‌ت له مادده‌ی سیرۆتۆنین كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردێت. 3-گۆڕانكاری له شوێن و پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی. 4-گۆڕینی كه‌شوهه‌وا به ڕێژه‌یه‌ك كه سه‌رمای به‌هێز كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر زۆربوونی حاڵه‌ته‌كه. نیشانه‌كانی: 1-بوونی ئازارێكی زۆر به‌هێز به‌تایبه‌ت لای به‌شێكی سه‌ر. 2-به‌رده‌وامبوونی ئازاره‌كه‌و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 تا 4 سه‌عات. 3-دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئازاره‌كه بۆماوه‌ی چه‌ندجارێك. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure