1/7/2019 03:54 PM

مەیادە حەناوی، كۆنسێرتێك لە هەولێر سازدەكات

 

بڕیارە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ژنە گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب، مەیادە حەناوی، بەمەبەستی سازكردنی كۆنسێرتێك بێتە هەولێرو بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەكاری كراوە. 
لە كۆنسێرتەكەدا، نزیكەی 10 گۆرانی خۆی پێشكەشدەكات لە نێویاندا: (زی الربیع، الشمس، قدمت الروح، مالی، كلام اللیل، احلو عمری، یاشوق، كبریائی، انا بعشقك، ساعات زمان، اخر رسالە).
مەیادە حەناوی لە ساڵی 1959 لە شاری حەلەبی سوریا لە دایكبووە خاوەنی دەنگێكی بەسۆزەو ، خاوەنی گۆرانیەكی زۆرەو جەماوەری تایبەتی خۆی هەیە. 
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved