1/7/2019 03:55 PM

چەن ڕێنماییەک بۆ بەرگیری کردن لە گەرم داھاتنی مۆبایل

یەکێک لە کێشەکانی مۆبایلە زیرەکەکان ئەوەیە کە گەرم دادێن. پێکهاته و جۆری ئیش کردنی ئەم مۆبایلانه به شێوەیەکە کە گەرما بەرهەم ئەهێنن. لە وەرزی هاویندا به هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەم کێشەیه زیاد ئەکات و ئەگەری خراپ بوونی ئەم ئامزازە بەسوودە دێتە ئاراوە. لە ژێرەوە ئاماژه به چەند خاڵێک ئەکەین بۆ بەرگیری کردن لە گەرم داھاتنی مۆبایلەکانتان:


* پیلی مۆبایلەکەتان تا ٨٠% شەحن (شارژ) بکەنەوە:
شەحن (شارژ) کردنەوەی ١٠٠%ی پیلی مۆبایل جگه لەوەی زیانی هەیه بۆ خودی پیلەکە، ئەبێتە ھۆی گەرم بوونی زیادەی مۆبایلەکەش.


* ئەو ئاپڵیکەیشنانە داخەن وا کەڵکییان لێ وەرناگرن:
هەر کام لەو ئاپڵیکەیشنانه سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەدا کەڵکیان لێ وەرناگرن، گەر کراوە بن هێشتاش ئیش ئەکەن و گەرمای مۆبایلەکە بەرز ئەکەنەوە.


* تیشکی شاشەی مۆبایلەکە کەم بکەنەوە.
* کەمتر مۆبایلەکەتان بۆ یاری کردن بەکار بھێنن.
* کەڤەری مۆبایلەکە دەربهێنن.
* سەلامەتی کەیبڵی شارژی مۆبایلەکەتان کۆنتڕۆڵ بکەن.
* کامێرای مۆبایلەکەتان کەمتر بەکار بهێنن.
* مۆبایلەکەتان ڕاستەوخۆ مەخەنە بەر تیشکی خۆر.
* ئاپڵیکەیشنەکان ئاپدەیت بکەنەوە.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved