نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا ته‌كنیكێكی نوێ به‌كارده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، ئه‌م ته‌كنیكه له چاره‌سه‌ری كیمیایی باشتره و هیوایه‌كی نوێ ده‌به‌خشێته توشبووه‌كان. پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ( جۆرج- فرانسوا لوكلێر)ی شاری دیژۆنی خۆرهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا كه یه‌كێكه له‌و حه‌وت نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كیمیایی تێدا به كارده‌هێنرێت، ڕێگه‌یه‌كی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس. ته‌كنیكه نوێیه‌كه‌ش بریتییه له‌په‌مپی په‌ستێنراو به هه‌وا و ناوی ( بیپاك)ی لێنراوه و ئاراسته‌ی ڕوپۆشی ناوه‌وه‌ی سك ده‌كرێت، ئه‌م ته‌كنیكه له ساڵی (2013)دا له‌ئه‌ڵمانیا گه‌شه‌ی پێدراوه و به‌جۆرێك یارمه‌تی نه‌خۆش ده‌دات كه هیوایه‌كی نوێیان ده‌داتی. شێوازی به‌كارهێنانی ته‌كنیكه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌ره كیمیاییه‌كه ناكرێته ناو هه‌موو ده‌ماره‌كانه‌وه، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه نه‌خۆشه‌كه بێهۆشده‌كرێت و له ڕێگه‌ی ئامێرێكی بینینه‌وه شوێنی نه‌خۆشییه‌كه دیارده‌كرێت و دواتر كونێكی بچووك ده‌كرێته دیواری سكی نه‌خۆشه‌كه و له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌مپه‌وه ده‌رمانه كیمیاییه‌كه ده‌كرێته سه‌ر شوێنی نه‌خۆشییه‌كه. پاشهاتی لاوه‌كیی نییه (داڤید ئۆری) سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌و نه‌خۆشخانه فه‌ره‌نسییه وتی» ئه‌م ڕێوشوێنه پێویستی به‌چوونه ناوه‌وه‌یه‌كی بچووكه بێ هیچ پاشهاتێكی لاوه‌كیی كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به تێكه‌ڵبوونی چاره‌سه‌كه له‌گه‌ڵ خوێندا، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌خۆشه‌كه تووشی ئه‌وه نابێت ئاره‌زووی بۆ خواردن نه‌مێنێت یان ده‌ماریی په‌له‌كانی له كاربكه‌ون و بێكه‌ڵك بن و زیانیشی بۆ خرۆكه سپی و سووره‌كانی خوێنیش نابێت كه زۆر جار پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه ڕابگیرێت». یه‌كێكی دیكه له‌پزیشكه به‌شداربووه‌كان له چاره‌سه‌ركردن به‌م ڕێگه‌یه ده‌ڵێت» له به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنیكه، به‌كارهێنانی هه‌وا بۆ دروستكردنی كونه ده‌ستكرده‌كه مه‌رجی سه‌ره‌كییه و ئێستا ئه‌م چاره‌سه‌ره به‌ته‌نها بۆ شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌كارده‌هێنرێت كه زۆر جار ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه له ژناندا ده‌گاته كۆئه‌ندامی زاووزێش» هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت» ئه‌و توێژه‌ی سك ژماره‌یه‌كی كه‌می ده‌ماری تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه به چاره‌سه‌ری كیمیایی چاره‌سه‌ر بكرێت كه به ناو خوێندا ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ته‌كنیكی ( بیپاكه ) و دوای 30 خوله‌ك ماده‌كان له ڕێی ترومپایه‌كی بچووكه‌وه ده‌رده‌هێنرێت‌و كونه‌كان داده‌خرێنه‌وه هه‌موو پرۆسه‌كه‌ش به دوو سه‌عات ته‌واو ده‌بێت». (فرانسوا گرینگیلی) زانا‌و پسپۆڕی گرێ شێر په‌نجه‌ییه‌كان كه له‌ساڵی 2017ه‌وه سه‌رقاڵی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنیكی بیپاكه له شاری دیژۆن ده‌ڵێت» له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنیكه هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونیی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ جۆرێكی تایبه‌تی شێرپه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌نجامی باشیی به‌ده‌ست هێناوه، چونكه هه‌م پاشهاتی لاوه‌كیی كه‌متره و هه‌م هیوایه‌كی زۆر ده‌داته نه‌خۆشه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی زۆر وره‌یان نزمه و به ته‌واوی داڕوخاون». نرخی چاره‌سه‌ره‌كه تا ئێستا نرخی هه‌ر ده‌رزییه‌كی ئه‌و چاره‌سه‌ره به 25 هه‌زار یۆرۆیه و ئه‌و مادانه‌شی تێیدا به‌كار دێت بۆ هه‌موو نۆره چاره‌سه‌رێك نرخه‌كه‌ی دوو هه‌زار یۆرۆیه. جارێكی تر (داڤید ئۆری) سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی دیژۆن وتی « ئێستا ده‌بێت وریا بین و وای ڕانه‌گه‌یه‌نین ئه‌و چاره‌سه‌ره چاره‌سه‌رێكی جادووییه، چونكه پێویسته زیاتر توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین‌و ووردتر بین له به‌كارهێنانیدا «. داڤید وتیشی «بڕیاره چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهان كه تایبه‌تن له چاره‌سه‌ری گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه بۆ زیاتر توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه‌ی ناومان ناوه (بیپاك) و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی تا پێنج ساڵی ئاینده بڵاو ده‌كرێنه‌وه «. ئه‌و وتیشی «هیوا خوازین ئه‌و چاره‌سه‌ره نه‌ك به ته‌نها بۆ شێرپه‌نجه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌كار بهێنرێت، به‌ڵكو بتوانرێت بۆ هه‌موو شێرپه‌نجه‌یه‌ك سوودی لێببینرێت و وای لێبێت كه‌مترین كه‌س له جیهاندا به هۆی شێرپه‌نجه‌وه گیان له‌ده‌ستبدات». سه‌رچاوه: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure