1/7/2019 04:05 PM

چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر وڵاتی مۆناکۆ

مۆناکۆ وڵاتێکی سەربەخۆیه کە لە مابەینی فەڕانسا و ئیتاڵیا و لە نێوان زنجیرەچیاکانی ئاڵپ‌ و دەریای سپی ناوەڕاست هەڵکەوتووە. ڕووبەری ئەم وڵاته پاشاییه کەمتر لە 3 کیلۆمەتر دووجایه و ڕێژەی دانیشتوانی ناگاته 40 هەزار کەس. ئەم وڵاته لە یەک شار پێک هاتووە و به "شوێنی گەشت و گوزاری دوڵەمەندەکان" ناسراوە. زمانی فەرمی ئەم وڵاته فەڕەنسییه بەڵام لە نادی و هۆتێلەکان به ئینگلیزیش قسە ئەکەن.

 

ئەم وڵاته کەش و هەوایەکی زۆر خۆشی هەیه و 12,261 کەسی دەوڵەمەند تێیدا ئەژین، واته لە ناو هەر سێ کەسی مۆناکۆییدا یەکیان دەوڵەمەندە. هۆکاری سەرنجڕاکێش بوونی ئەم وڵاته بۆ دەوڵەمەندانی جیهان ئەوەیه کە باجی داهات سفرە و به "بەهەشتی باج" بەناوبانگه.

 

بینینی ئۆتۆمبێلە گرانباییەکانی جیھان لەم دەوڵەت-شارە بچووکەدا زۆر ئاساییه. نرخی هەر 0/09 مەتری چوارگۆشە لە مۆناکۆ  نزیکەی 5 دۆلارە، واته گراترین نرخی زەوی و خانوو لە جیهاندا. نرخی شوقەیەکی زۆر بچووک لە مۆناکۆ نزیکەی 1.5 ملوێن دۆلارە.

 

لە مۆناکۆ بۆ هەر 100 هاووڵاتی یەک پۆلیس بوونی هەیه و ئەوترێ هێمنترین وڵاتی جیهانه. هەژاری لە مۆناکۆ بێ مانایه و بڕی داهاتی هەر تاکێکی مۆناکۆیی لە ساڵدا نزیکەی 100 هەزار دۆلارە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved