سه‌عات ڕۆژى 2-7-2019 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی له ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و واژۆكردنی كتێبی مێرگی وشه له ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس خه‌ڵه‌ف غه‌فور به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا خه‌ڵه‌ف غه‌فور ئاماده‌كاری كتێبه‌كه تیشكی خسته‌سه‌ر كتێبه‌كه‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌و كتێبه گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژه له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح كه‌ریم. دواتر ئاماده‌بووان بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و خه‌بات و نووسینه‌كانی مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ده‌ربڕی و پاشان كتێبه‌كه به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. خاك - فۆتۆ : حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure