لەم بابەتەدا بە کورتی پێنج فیلم تاوتوێ ئەکەین کە به پێی پێوەرەکانی ئایئێمدیبی (IMDB) و رۆتێن تۆمەیتۆز (Rotten Tomatoes) دەستنیشان کراون. ١-هاوشاری کین ( Citizen Kane) ئەم فیلمە پاش نمایش کردنی لە ئەمریکا زۆر زوو لە برەو کەوت. بەڵام لە وڵاتانیتر و بۆ نموونه لە فەڕەنسا سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕاکێشا. دواتر هەمیسان لە ئەمریکا کەوتەوە بەرچاو. دەرهێنەری ئەم فیلمه "ئۆرسۆن وێڵز"ـە. ٢-باوەپیارە (Godfather) باوەپیارە یان "گادفادێر" یەکێک لە خۆشەویستترین فیلمەکانی مێژووە. ئەم فیلمه چیرۆکی ژیانی تاوانباران لە گۆشەنیگایەکی جیاوازەوە ئەگێڕێتەوە. دەرهێنەری ئەم فیلمه "فرانسیس فۆرد کاپۆلا"ـیه. ٣-ڕزگاری لە شاوشەنک (Shawsank Redemption) ئەم فیلمه لە باری فرۆشتنەوە سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێها بەڵام ڕەخنه ئەرێنییەکانی ڕەخنەگرانی سینەما، ئەم فیلمەی کرد به یەکێک لە بەناوبانگترین فیلمەکانی جیهان. دەرهێنەری ئەم فیلمه "فرانک دارابۆنت"ـە. ٤-Pulp Fiction ئەم فیلمه به هۆی کۆمەڵێک دیالۆگی سەیروسەمەرە و ئاماژەیەکی زۆر به کەلتووری جەماوەری، ناوبانگی هەیه. دەرهێنەری ئەم فیلمه "کوەنتین تارانتینۆ"ـیه. ٥-دوانزه پیاوی تووڕە (Angry Men 12) ئەم فیلمه چیرۆکی ئەنجومەنی دادوەرانی دادگایەکە کە بەتەمان لەسەر بڕیارێکی تایبەت ڕێککەون. ئەم فیلمه لە بواری فرۆشتەوە سەرکەوتوو نەبوو بەڵام دواتر کەوته بەر سەرنجی ڕەخنەگران و بوو به یەکێک لە فیلمه بەرچاوەکانی مێژووی سینەما. دەرهێنەری ئەم فیلمه "سیدنی لۆمەت"ـه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure