6/7/2019 08:42 AM

چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی کەسێک ئێوەی خۆش بوێت

دۆزینەوەی ئەوینی ڕاستەقینه بۆ زۆربەی مرۆڤەکان کارێکی ئاستەمه. بەڵام پاراستنی هەندێک پێوەر ئەتوانێ ئەم کێشەیه چارەسەر بکات. ئێمه لێرەدا ئێوە لەگەڵ سێ  پێوەر ئاشنا ئەکەین کە لە باری سایکۆلۆجیەوە کاریگەری لەسەر کەسی بەرامبەرتان دائەنێت.


1-هەوڵ بدەن بازاڕ کردنتان لایەنێکی ژینگەپارێزانەی هەبێت:
لەوانەیه ئەم خاڵه بەلاتانەوە هەندێک سەیر بێ بەڵام دەروونناسان لە توێژینەوەیەکدا کە ساڵی 2016 ئەنجامیان داوە بەو ئاکامه گەیشتوون گەر ئێوە کەسێک بن کە بازاڕ کردنەکانتان لە بەرژەوەندی ژینگه دابێت، لە ڕوانگەی کەسەکانەوە بژاردەیەکەی باشتر و گونجاوترن بۆ هاوڕێیەتییەکی درێژخایەن. 
2-هەوڵ بدەن سوودێکی باش لە دەستەکانتان وەرگرن:


گەر به شوێن ئەوینی ڕاستەقینەدا ئەگەڕێن، هەوڵ بدەن بۆشاییەکانی نێوان خۆتان و خۆشەویستەکەتان به گرتنی دەستەکانی پڕ بکەنەوە. ئەم کارە لە باری سایکۆلۆجیەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەهێز کردنی پەیوەندییەکان هەیه. 
3-هەوڵ بدەن زیاتر لە دوو خولەک سەیری لایەنی بەرامبەرتان بکەن:


ساڵی 1989 یەکێک لە مامۆستاکانی دەرونناسیی زانکۆی ماساچۆسێت داوای لە 72 خوێندکار کرد به ماوەی دوو خولەک سەیری یەکتری بکەن. ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئەم خوێندکارانه به هیچ شێوەیەک یەکتریان نەئەناسی. ئەم کەسانه پاش کۆتایی تاقیکارییەکە ڕایانگەیاند کە ئێحساسی ئەوین و خۆشەویستییان به کەسی بەرامبەریانەوە هەیه. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved