6/7/2019 08:45 AM

قازانجی بەکارهێنانی ئەپی چاودێری ئاسم لە منداڵاندا

ئەپێک کە توانایی ئەوە بە دایک و باوکان و دکتۆرەکان دەدات، چاودێریی نەخۆشی ئاسم بۆ منداڵ بکەن، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە هەیە.

 

کاتێک بنەماڵەکان نیشانەکان بە ئەپی eAsthma Tracker چاودێری دەکەن و بەپێی ئەوە چارەسەری گونجاو بە کار دەهێنن، منداڵەکان باشتر دەتوانن ئاسم کۆنترۆڵ بکەن و کەمتر سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان دەکەن. بەکارهێنانی ئەپەکە هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکان کەمتر قوتابخانە بفەوتێنن و هەروەها دایک و باوکانیش کەمتر لە ماڵەوە چاودێرییان بکەن و بە گشتی کوالیتی ژیانیان بچێتە سەرترەوە.

فلۆری نکۆی لە زانکۆی ئۆتا کە نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکەیە دەڵێت: "سەرنجڕاکێشە ببینن کە بەکارهێنانی ئەپێکی بەسوود نە تەنیا دەتوانێت یارمەتیی باشتربوونی ژیانی ئەو منداڵانە بدات کە ئاسمیان هەیە بەڵکوو ئەو تواناییەش دەدات بەو کەسانەی چاودێرییان دەکەن کە باشترین خزمەت بە نەخۆشەکە بکەن."


وێڕای هەبوونی چارسەری کارا، چاودێریی نەخۆشی ئاسم تا ڕادەیەک دەتوانێت ئاڵۆز بێت. ئەم ئەپە تایبەتمەندییەکی زۆر باشی ئەوەیە کە لە زووترین کاتدا دایک و باوک و پزیشک لە دۆخی نەخۆشەکە ئاگادار دەکاتەوە. کاتێک ئەپەکە ئاگاداریان دەکاتەوە، داوا لە دایک و باوک دەکات کە سەردانی پزیشک بکەن. هەروەها دوکتۆریش پەیامی بۆ دەچێت دەتوانێت لەگەڵ دایک و باوکی نەخۆشەکە پەیوەندی بگرێت و ڕێنوێنیی پێویستیان بکات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved