6/7/2019 09:21 AM

شێوەكارێكی كورد رێزلێنانی تونس-ی وەرگرت

هونەرمەندێكی كورد، وەكو تاكە كوردێك لە سلێمانییەوە بانگهێشتكرا بۆ سیمبوزیومی شێوەكاران لە شاری منستێر لە وڵاتی تونس كە هونەرمەندانی 23 وڵات بەشدارییان تێدا كردبوو كە ژمارەیان 68 شێوەكار بوو، توانی خەڵاتی رێزلێنانی سیمبوزیومەكەو وڵاتی تونس وەربگرێت.

لەبارەی بەشداریكردنەكەیەوە، شێوەكار محەمەد فەتاح وتويەتی: بۆ یەكەمجارە كوردێك بەشداری ئەم سیمبوزیومە نێودەوڵەتییە بكات كە زۆرترین ئەزموونی هونەری وڵاتانی تێدا نمایشدەكرێت و لە 10رۆژی پرۆگرامی چڕوپڕ بەئەنجام گەیەنراو پاشتر ئەو كارانە نمایشكراون و هەریەك لە بەشداران خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.

وتیشی: زۆر حەزدەكەم بڵێم لەوێ‌ كە وتم كوردم هونەرمەندێكی جەزائیری هەستاو لەناو ئامادەبوواندا هاواری كرد (بژی پێشمەرگە) كە بۆمن زۆر هەستێكی خۆشبوو، كە لێشم پرسی چۆن كورد دەناسی، هونەرمەندە جەزائیرییەكە وتی: ئێمەی ئەمازیخین لە جەزائیرو ئێوەش كوردن لە عیراق هەمان مەسەلەمان هەیە.


خاك - کوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved