به‌ڕێوه‌به‌رانی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له چه‌ندین بڕیار‌و حوكمدا له‌لایه‌ن "عه‌لیڕه‌زا تابێش" ناسێنران. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به‌پێی حوكمه‌كانی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیری فێستیڤاڵ، "حه‌بیب ئیل به‌یگی" وه‌كو "راوێژكاری باڵای ده‌بیرو به‌ڕێوه‌به‌ری سێهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی مێرمنداڵانی وڵاتی ئێران"، "د.رائید فه‌ریدزاده" وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی"، "موحسین ده‌لیلی" وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی گشتی"، "ئیره‌ج ته‌قی پوور" وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری"، "سیمۆن سیمۆنیان" وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه" و "عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده" وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری پشتیوانی ته‌كنیكی نمایش"ی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دیاریكران. پوخته‌یه‌ك له پێشینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ به‌مپێیه‌ی خواره‌وه‌یه: "حه‌بیب ئیل به‌یگی" راوێژكاری باڵای ده‌بیرو به‌ڕێوه‌به‌ری سێهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی مێرمنداڵان؛ له كارنامه‌ی پیشه‌یی ئه‌ودا چه‌ندین خاڵی وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، راوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندنی گشتی و كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی حه‌وزه‌ی هونه‌ری، ده‌بیری لێژنه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، بریكاری دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و ئه‌ندامێتی له لێژنه‌ی سیاسه‌ت داڕشتن و به‌ڕێوه‌بردن و سازكردنی چه‌ندین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینریت. "د.رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی؛ ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێران و جێگری نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابییه كه ئه‌زموون گه‌لێكی وه‌كو هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانكۆی هه‌یه. "موحسین ده‌لیلی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی گشتی؛ ده‌رچووی به‌شی رۆژنامه‌وانی و په‌یامنێری و چالاكی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندن له بواری سینه‌ما. ئه‌زموونی چالاكی له بواری راگه‌یاندنی گشتی له رێكخراوه‌كان و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌شداری له لێژنه‌كان و راگه‌یاندنه گشتییه‌كانی چه‌ندین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان، فێستیڤاڵی كورته فیلم له كارنامه‌ی ئه‌ودا ده‌بینرێت. "ئیره‌ج ته‌قی پوور" به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری؛ ئه‌زموونی وانه‌گوتنه‌وه‌ی بیست ساڵه له كۆلێژه‌كانی سینه‌مایی، ده‌بیری فێستیڤاڵی فیلمی شار، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جرو به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی له كارنامه‌ی ئه‌ودا ده‌بینرێت. "سیمۆن سیمۆنیان" به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه؛ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه‌ی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جرو فێستیڤاڵی فیلمی مقاومه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی ماڵی سینه‌ما، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی فیلمی ماڵی سینه‌ما، به‌ڕێوه‌بری دابینكردن و به‌رهه‌مهێنانی دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی وێنه‌یی و وه‌رگێڕی سیناریۆكان و وتارگه‌لی سینه‌مایی له گرنگترین ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و دێته ئه‌ژماردن. "عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری پشتیوانی ته‌كنیكی نمایش؛ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شكۆی پشتیوانی و گه‌شه‌كردن و پێشخستنی سینه‌مای ئێران، بریكاری بازرگانی و به‌رهه‌مهێنان و پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری 32 خولی فێستیڤاڵی فیلم فه‌جر بووه. ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری 27 خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له ئه‌زموونه‌كانی دیكه‌ی عه‌لیزاده‌یه. سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئامانجی ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له بواره‌كانی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"، ره‌خساندنی به‌ستێن و بوار بۆ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و هاوسه‌نگی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و دابینكردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی نێوان كارگێڕان و هونه‌رمه‌ندان و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی و په‌ره‌پێدانی رێژه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به ناساندنی ده‌فرایه‌تییه‌كان و سه‌رمایه‌كانی ئه‌م بواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م فێستیڤاڵه له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ‌و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - ڕاگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure