6/7/2019 09:38 PM

ڕاهێنانە جەستەیەکان هۆکارن بۆ دڵخۆشی و ئارامی دەروون

لە تەواوی جیهاندا، دکتۆرەکان و دەروناسان و زۆرینەی ئەو کەسانەی کار لەسەر ڕووبەڕووبونەوەی خەمۆکی و بێتاقەتی مرۆڤەکان دەکەن، ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕاهێنانەجەستەیەکان کاریگەریەکی بەرچاو و ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر مرۆڤ بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژەکە وزەی بداتێ بۆ کارکردن و ئەرێنی بوون.
ڕاهێنانەکان هەرچەند سادەش بن دەتوانن کاریگەربن بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و خەمۆکی تاک، خانەکانی مێشک چالاک دەکەن، هۆکارێکیشن بۆ ڕێکخستنی خەوتنی مرۆڤ، زۆرینەی ئەو کەسانەی کە کێشەی ئەوەیان هەیە شەوان تا درەنگ ناتوانن بخەون و دەمێننەوە و دەناڵێنن بەدەست تێکچوونی خەویان کاتێک دەست بە مەشق و ڕاهێنانی جەستەی دەکەن، کێشەی خەوتنیان چارە دەبێت، ئەمە جگە لەوەی کە لەڕووی هێزەوە بەهێزتر دەبن و توانایان بەرەوباشتر دەچێت، هەروەها سوڕی خوێن و ڕێژەی چەوریەکانی جەستە و پەستانی دڵ ڕێکدەخات.
ئەگەر هەر کات هەستت بە بێتاقەتی و بێزاری کرد، تەنها دەست بکە بە ڕۆشتن بۆ ماوەی ١٥ خولەک، لە باخچەیەک بێت یاخود مۆڵێک یان لەسەر شەقامێک، هەر شوێنێک کە دەکرێت تێیدا بڕۆیت، یاخود گەر مەلەوانگە بەردەستە بۆت دەتوانی مەلەبکەیت.
گەر هەر کێشەیەکی تەندروستیت هەیە سەرەتا ڕاوێژ بە دکتۆرێک بکە کە چ جۆرە ڕاهێنانێکی جەستەی گونجاوە بۆت، بۆ ئەوەی دڵنیابیت لە سەلامەتی جەستەیت.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved