كۆمه‌ڵێك زانا له ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌كه‌ن‌و له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌كه‌ن، كه به راده‌یه‌كی زۆر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی وه‌ك تینده‌ر‌و سناپ چات‌و ئه‌نستاگرام به‌كار ده‌هێنن. لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌كاربه‌رانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری له ناو هه‌رزه‌كاراندا به رێژه‌ی 28% زیادی كردووه‌و به گشتیش هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ساڵی رابردوو 2,95 ملیار دۆلاریان له نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریدا خه‌رج كردووه، له كاتێكدا ساڵی 2012 ته‌نیا یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه، واته خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری له ئه‌مریكا دوو هێنده زیادی كردووه. به‌شێكی زۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیش بۆتۆكس‌و فیله‌ر ده‌گرێته‌وه.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure