كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی بریتانیای تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه رایگه‌یاند، دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندی به چوار جۆر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی توشبوونی نه‌خۆش به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌و گورچیله‌و پرۆتسات‌و جگه‌ر‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له جگه‌ره‌كێشان زیاتره. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆوه‌و به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه سوكایه‌تی‌و ناوزڕاندنه بۆ كه‌سانی قه‌ڵه‌و، یه‌كه‌م جاریش نییه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ده‌درێته پاڵ. ره‌خنه‌گران پێیان وایه نابێ قه‌ڵه‌وی‌و جگه‌ره‌كێشان پێكه‌وه به‌راورد بكرێن‌و تا ئێستا له بریتانیا هه‌ڵمه‌تی دژی جگره‌كێشان له ئارادایه‌و له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا جگره‌كێشان به هۆكارێكی سه‌ره‌كی تووشبوون‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه داده‌نرێت.
بی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure