له‌ویلایه‌تی ڤیرجینیا هه‌ورێكی هاوشێوه‌ی هه‌وره‌كانی ناو شاكارێكی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری جیهانیی ڤان كوخ ده‌ركه‌وت. خانمێكی دانیشتووی ویلایه‌تی ڤیرجینیا وێنه‌ی ئه‌و هه‌وره سه‌یر و نامۆیانه‌ی گرت كه له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا له به‌سه‌ر چیای (smith) بینیویه‌تی . ئه‌و خانمه ناوی (ئیمی هانته‌ر)ه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وره‌كان زۆر دیمه‌نێكی سه‌یریان هه‌بوو و له‌و هه‌ورانه ده‌چوون كه له تابلۆی (شه‌وی ئه‌ستێره‌كان)ی شێوه‌كاری جیهانیی ڤان كوخدا هه‌یه. جگه له‌و خانمه زۆر كه‌سی تریش ئه‌و هه‌ورانه‌یان بینیوه كه ناوه زانستییه‌كه‌ی شه‌پۆلی (كیلڤن – هیلمهۆلتز) ه و هه‌میشه له‌و ڕۆژانه‌دا دروست ده‌بن كه بایه‌كی وه‌رزیی دیاریی كرا‌و هه‌یه‌و دیمه‌نیان له شه‌پۆلی ئاو ده‌چێت له ئاسماندا. ئه‌م دیارده‌یه‌ش كه زۆر ناوازه و ده‌گمه‌نه، كاتێك ڕووده‌دات كه دوو چینی جیاوازی هه‌وا له‌ناو زه‌پۆشدا به خێرایی جیاواز ده‌جووڵێن، واته چینی به‌رزی هه‌وا به خێراییه‌كی زۆرتر له‌چینی نزمی هه‌وا ده‌جووڵێت و ئه‌و شێوانه‌ی لێ دروست ده‌بێت. ئه‌و شه‌پۆلانه‌ش به ناوی هه‌ردوو پسپۆڕی چاودێركه‌ری كه‌شوهه‌وا ( لۆرد كیلڤن و هێرمان فۆن هیلمهلۆلتز)ه‌وه ناونراون، چونكه ئه‌وان توانیویانه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له ڕێگه‌ی خویندنه‌وه‌یه‌كی فیزیاییه‌وه ئه‌و هۆكاره شاردراوانه بدۆزنه‌وه كه ده‌بێته هۆی دروستبونی ئه‌و جۆره هه‌ورانه. ده‌ركه‌وتنی شه‌پۆله‌كانی ( كیلڤن – هیلمهۆلتز) واته نه‌بوونی سه‌قامگیریی له به‌رگه‌هه‌وادا و ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته هۆی پشێویی له كاتی گه‌شتی فرۆكه‌كاندا. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure