به‌پێی پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كاله شیاوی خواردن نییه‌و له پشكنین ده‌رنه‌چووه. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی: به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله براوه بۆ بشكنین بۆ دڵنیابوون له لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌ركه‌وتووه هه‌ردوو جۆری (ماستی به‌یانیان 700گم و سڤن 2 كگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه. به‌پێی راپۆرته‌كه ده‌ست به‌سه‌ر (540) دانه له ماستی به‌یانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه‌و دوای پشكنین له‌ناوبراوه. به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش له‌كۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كاله كه پشكنینیان بۆ كراوه ته‌نها هه‌ردوو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی تر به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌و بۆ خواردن گونجاون. سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه ماسته نه‌شیاوه‌ش كۆمپانیاكه به بڕێك پاره سزادراوه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure