له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا پۆلینكردنی زانكۆكانی جیهان بۆ ساڵی 2020 بڵاوكرایه‌وه كه پۆلێنكردنێكی ئه‌كادیمیانه‌یه‌و چه‌ند پێودانگێكی زانستیانه‌ی باوه‌ڕ پێكراو له خۆ ده‌گرێت. پۆلێنكردنی ئه‌كادیمیی زانكۆكانی جیهان له‌لایه‌ن په‌یمانگای فێركردنی باڵای زانكۆی (شه‌نگهای جیا‌و تۆنگ)ه‌وه ده‌كرێت و گه‌وره دامه‌زراوه‌كانی فێركردنی باڵا له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌ویش به‌پێی چه‌ند پێودانگێكی گرنگه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌نجام ده‌درێت. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م كاره له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كی چینییه‌وه بۆ دیاریكردنی پێگه‌ی زانكۆكانی چینه له بواری خوێندنی باڵا‌و هه‌وڵدانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی ئه‌و زانكۆیانه و زانكۆ ده‌سته‌بژێره باڵاكانی جیهان. ئه‌و پۆلێنكردنه به‌پێی پێودانگی بابه‌تیی داده‌نرێت و پرۆسه‌كه پشتی پێده‌به‌ستێت كه له‌ڕێیه‌وه زانكۆكان كێبركێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ناو و ناوبانگێكی باشی جیهانیی . سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه دوو هه‌زار زانكۆ كه خاوه‌نی خاڵی پێویستن له كۆی (10) هه‌زار زانكۆی جیهان كه له لای ڕێكخراوی یۆنسكۆ تۆمار كراون ده‌چنه كێبركێوه و دواتر و له‌قۆناغی دووه‌مدا هه‌زار زانكۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت و له دوا قۆناغیشدا (500) زانكۆ له‌ڕووی باشییه‌وه پۆلینده‌كرێن و به‌وه‌ش ئه‌و 500 زانكۆیه له‌ڕووی ریزبه‌ندییه‌وه ده‌بنه باشترین زانكۆكانی جیهان بۆ ئه‌و ساڵه . به‌شێك له‌پێودانگه‌كان كه پشتیان پێ ده‌به‌سترێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین زانكۆكان بریتین له : 1- كوالیتیی فێركردن و خوێندن ، كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌رچوانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه و ئه‌وانه‌ی دواتر بوونه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ و مه‌دالیای ( فێلدز) كه ڕێژه‌ی (10%) ی خاڵه‌كان بۆ ئه‌وه داده‌نرێت. 2- كوالیتی وانه وتنه‌وه ئه‌ویش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌سته‌ی وانه وتنه‌وه و مامۆستایان كه خۆیان هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ یان مه‌دالیای (فێلدز)ن و ڕێژه‌ی (20%) ی خاڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه داده‌نرێت‌و هه‌روه‌ها گرنگیی ده‌درێت به‌و توێژه‌ره‌وانه‌ی له‌و زانكۆیانه له 21 بواری زانستیی جیادا كاریان كردووه و ڕێژه‌ی (20%) ی خاڵه‌كانیش بۆ ئه‌و لایه‌نه‌یه. 3- چه‌ندێك له توێژینه‌وه و وتاری مامۆستا و توێژه‌وانی ئه‌و زانكۆیانه له گۆڤاری (Nature)یان (Science) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی (20%) ی خاڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه دیاری ده‌كرێت و ڕێژه‌ی (20%) یش بۆ ئه‌و وتار و بابه‌تانه‌ی مامۆستا‌و توێژه‌ره‌وانی ئه‌و دامه‌زراوانه داده‌نرێت كه له‌رێبه‌ری زانستی‌و ڕێبه‌ری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕیبه‌ری هونه‌ره‌كان‌و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه . 4- قه‌باره‌ی دامه‌زراوه‌كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌كادیمیانه‌و ڕێژه‌ی (10%) ی خاڵه‌كانی پێده‌به‌خشرێت‌و هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ش كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌كاته (100%). بۆ ساڵی 2020 یش پۆلینكردنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ریزبه‌ندیی یه‌كه‌مین 10 زانكۆی جیهان 1- په‌یمانگای ماساشوتیسی ته‌كنه‌لوژیی (MIT) – ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 2- زانكۆی ستانفۆرد – ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 3- زانكۆی هارڤارد – ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 4- زانكۆی ئۆكسفۆرد – شانشینی یه‌كگرتوو (به‌ریتانیا) 5- په‌یمانگای كالیفۆرنیای ته‌كنه‌لۆژیی – ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 6- په‌یمانگای فیدرالیی بۆ ته‌كنه‌لۆژیا – زیوریخ ( سویسرا) 7- زانكۆی كامبریدج – شانشینی یه‌كگرتوو (به‌ریتانیا) 8- كۆلیژی له‌نده‌نی زانكۆیی – شانشینی یه‌كگرتوو (به‌ریتانیا) 9- ئیمپریال كۆلیج – له‌نده‌ن – شانشینی یه‌كگرتوو (به‌ریتانیا) 10- زانكۆی شیكاگۆ – ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زانكۆ عه‌ره‌بیه‌كانیش ڕیزبه‌ندییان به‌م شێوه‌یه بووه زانكۆی شا عه‌بدولعه‌زیز – عه‌ره‌بستانی سعودی 186 زانكۆی شا فه‌هد بۆ پیترۆل و كانزاكان – عه‌ره‌بستانی سعودی 200 زانكۆی ئه‌مریكیی له به‌یروت 244 زانكۆی خه‌لیفه – میرنشینی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو 268 دوباره زانكۆی قه‌ته‌ر – قه‌ته‌ر 276 زانكۆی شا سعود – عه‌ره‌بستانی سعودییه 281 دوباره زانكۆی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ربی 329 دوباره زانكۆی بلمند لوبنان 581 – 590 زانكۆی ئه‌مریكیی له دوبه‌ی 601- 650 زانكۆی به‌غداد – عیراق 701 -750 چه‌ند زانكۆیه‌كی عه‌ره‌بیی دیكه‌ش كه‌وتونه‌ته ڕیزبه‌ندی 801 بۆ 1000 و له‌وانه‌ش زانكۆی موسته‌نسرییه له‌به‌غدای پایته‌ختی عیراق و زانكۆی كوفه له عێراق . شیاوی وتنه تا ئێستا هیچ یه‌ك له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌چوونه‌ته ناو لیستی یه‌كه‌می ئه‌و دوو هه‌زار زانكۆیه‌ی بۆ كێبركێی سه‌ره‌تایی تۆمار ده‌كرێن.
كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure