توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن»خواردنه‌وه‌ی قاوه كێش كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێگریشه له تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره له جۆری دووه‌م» . توێژه‌ره‌وانی زانكۆی نۆتنگهامی به‌ریتانیا ئاشكرایده‌كه‌ن، ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه‌ی گه‌رم وا ده‌كات چه‌ورییه قاوه‌ییه‌كان كارابن، كه بریتییه له شانه‌یه‌كی چالاك شه‌كر‌و چه‌وریی‌و ئه‌و خۆراكانه ده‌سوتێنێت كه مرۆڤ ده‌یانخوات و ده‌بێته هۆی پاراستنی هاوسه‌نگیی پله‌ی گه‌رمای له‌ش. وه‌ك ده‌زانرێت له له‌شی هه‌موو مرۆڤێكدا دوو جۆر چه‌وری هه‌یه كه هه‌ندێكیان قاوه‌یی و هه‌ندێكیان سپییه و چه‌ورییه سپییه‌كان به‌شێكی زۆری له‌شیان داگیر كردووه ،چه‌وریی سپی به‌رپرسه له كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌ی ناپێویست‌و دواتریش زیادبوونی كێش، توێژه‌ره‌وه به‌ریتانییه‌كانیش له‌و بڕوایه‌دان كه مادده‌ی كافایین كه به‌شێكه له قاوه كالۆریی له‌ش ده‌سوتێنێت. توێژه‌ره‌وه‌كان چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییان كردووه بۆ زانینی ڕاستیی ئه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته هۆی كێش دابه‌زاندن و ئه‌وه‌ی له ئێستادا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ته‌نها مادده‌ی كافایینه ده‌بێته هۆی هاندانی چه‌وریی قاوه‌یی ناو له‌ش . له‌مباره‌یه‌شه‌وه پرۆفیسۆر ( مایكل سیمۆندز) وتی» چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه چه‌وریی قاوه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له‌ناوچه‌كانی شان‌و مل و پشتدایه، بۆیه به ئاسانی توانیمان كاریگه‌ریی كافایین له‌سه‌ر به‌شدارانی توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌كه‌مان ببینین». ئه‌و وتیشی « ئه‌نجامه‌كان زۆر ئیجابیی بوون، به‌ڵام پێویسته زیاتر دڵنیا بین له‌وه‌ی ئه‌وه كافایینه كه یه‌كێكه له‌پێكهاته‌كانی قاوه ده‌بێته هانده‌ر یان پێكهاته‌یه‌كی تریش هه‌یه كه یارمه‌تیده‌ری چالاكبوونه‌وه‌ی چه‌وریی قاوه‌ییه» به‌شداربووییه‌كی دیكه‌ی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره توێژینه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ بكرێت و ده‌ركه‌وێت كوپێك قاوه ده‌توانێت كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌ركی چه‌ورییه قاوه‌ییه‌كان هه‌بێت. جارێكی تر پرۆفیسۆر سیمۆندز ده‌ڵێت» ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك گرنگه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت، چونكه ئێستا قه‌ڵه‌ویی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگه جیاجیاكان نه‌خۆشیی شه‌كره‌ش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جدیی كه به یه‌كێك له‌پاشهاته‌كانی قه‌ڵه‌ویی داده‌نرێت، چه‌وری قاوه‌ییش خه‌ریكه ده‌بێته به‌شێك له چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه». ئه‌و تیمی توێژینه‌وه‌یه تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كاتێك چه‌وریی قاوه‌یی چالاك ده‌بێته‌وه له‌ش باشتر ده‌توانێت كۆنترۆڵی ڕاده‌ی شه‌كر‌و چه‌وریی ناو خوێن بكات ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕێژه‌ی گلۆكۆز له خوێندا، دواتریش كه‌سه‌كه پارێزراو ده‌بێت له تووشبوونی به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م. تیمه‌كه‌ی زانكۆی نۆتنگهامی به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بن له توێژینه‌وه‌كانیان بۆ زانینی ئه‌وه‌ی داخۆ سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی كافایین به‌و شێوه‌یه ده‌توانن به‌سوود بن له پاراستنی ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان؟
سه‌رچاوه: نقطة علمیة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure