9/7/2019 09:53 AM

گۆڕانكاری لە پێدانی ئاوی ماڵاندا دەكرێت

ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە كە ئەمساڵ پێدانی ئاو بە ماڵان باشتر دەبێت و لە هەنگاوی یەكەمیشیاندا پێدانی ئاویان بۆ زۆربەی گەڕەكەكان كردووە بە رۆژناڕۆژێك.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا هاووڵاتیانی سلێمانی دڵنیادەكاتەوە كە ئەمساڵ پێدانی ئاو بە ماڵان لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت.

دەشڵێت: وەك بەڵێنمان پێدابوون كە پێدانی ئاو لە ساڵی رابردوو خراپترنابێت و چاكتریش دەبێت، لە هەنگاوی یەكەمیشدا بە هەوڵی بەڕێوەبەرو تەواوی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئێستادا پێدانی ئاو بۆ زۆربەی گەڕەكەكانی شار بۆتە رۆژناڕۆژێك.

ئەوەشی روونكردووەتەوە: ساڵی رابردوو لەمكاتەدا بە سێ رۆژ جارێك ئاو دابیندەكرا بۆ هاووڵاتیان، زیادكردنی بڕی ئاویش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەی كە ئاو لە پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان وەردەگرن.

لە كۆتایشدا دەڵێت: بەڵێندەدەین بە باشتركردنی پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان ئەگەر كێشەی گەورەمان بۆ دروستنەبێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved