9/7/2019 03:52 PM

لە هەر حەوت منداڵ، یەکێکیان بە کێشی کەمەوە لە دایک دەبێت

زیاتر لە بیست ملیۆن منداڵ لە ساڵی ٢٠١٥دا، لە سەرانسەری جیهاندا بە کێشی کەمەوە لە دایک بوون کە دەکاتە یەک لەسەر حەوتی هەموو منداڵانی لەدایکبوو لەو ساڵەدا.
زیاتر لە ٩٠ لەسەدی منداڵان کە کاتی لەدایکبوون کێشیان لە ٢.٥ کیلۆ کەمتر بووە لەو وڵاتانەدا بوون کە داهات کەمە یان مامناوەندی.


لە سەرانسەری جیهاندا، کەمتر لە ١٥ لەسەدی منداڵانی تازە لە دایکبوو کێشیان کەم بووە و جیاوازییەکان بەپێی وڵاتەکان زۆر بووە بۆ وێنە لە سوید ٢.٤ لە سەد و لە بەنگلادش ڕێژەکە ٢٨ لە سەد بووە. ئەو ئامارە لە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٠ کەمی کردووە کە ١٧.٥ لەسەدی منداڵان لە سەرانسەری جیهان بە کێشی کەمەوە لە دایک بوون.
لە وڵاتانی خوارووی بیابانی ئەفریقیا، ژمارەی ئەو منداڵەی بە کێشی کەمەوە لە دایک دەبن لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٥ لە ٤.٤ ملیۆن بۆ ٥ ملیۆن بەرز بووەتەوە. باشووری ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٥دا، ٩.٨ ملیۆن منداڵی کێشی کەمی لێ لە دایک بووە کە نزیکەی نیوەی هەموو جیهانە.


ئەگەر کاتی لە دایکبوون کێشی منداڵ کەمتر لە ٢.٥ کیلۆ بێت ئەگەری مردن و کێشەی تەندروستیی لە درێژەی ژیانیدا زیاتر دەبێت. زیاتر لە ٨٠ لەسەدی ئەو منداڵانەی بەو شێوەیەن دوای لە دایکبوونیان دەمرن. ئەوانەشی کە زیندوو دەمێننەوە مەترسی گەورە لەسەر گەشە و تەندروستییان وەک ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە هەیە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved