ماوه‌یه‌كه خواست له‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه زۆر بووه كه گۆشتیان تێدا نییه، به ته‌نهاش له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌ساڵی ڕابردوودا داواكاریی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره خۆراكانه به رێژه‌ی (22%) زیادیكردووه. زۆربوونی خواست له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌رهه‌می گۆشتیان تێدا نییه به تایبه‌ت گۆشتی ئاژه‌ڵ بووه‌ته جێگه‌ی پرسیاری ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان به‌و پێیه‌ی ده‌كرێت جێگره‌وه ڕووه‌كییه‌كان قه‌ره‌بووی گۆشت بكه‌نه‌وه، ئایا تامه‌كه‌یان ده‌توانێت تامی گۆشت له‌بیر خه‌ڵك بباته‌وه؟ زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌دوور بگرن له زیانگه‌یاندن به ژینگه و به تایبه‌ت ئه‌و زیانانه‌ی به هۆی پشتبه‌ستنیان به گۆشت ده‌كه‌وێته‌وه كه له زۆر شوێن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆراكه و هه‌موو ئه‌وانه‌شی لێی به‌رهه‌م دێت زۆربه‌یان زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و مه‌یله باوه‌ی ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه مه‌یله بۆ جێگره‌وه‌ی گۆشت‌و خواسته له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه كه به گۆشتی ڕووه‌كیی ناسراوه. هه‌ندێك ناوه‌ند ده‌ڵێن» كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشت ته‌نها بڕیارێك نییه په‌یوه‌ست بێت به ته‌ندروستییه‌وه، به‌ڵكو شێوازێكه بۆ پاراستنی ژینگه‌ش» به‌پێی ڕاپۆرتێكی سندوقیی جیهانیی ژینگه‌ش وازهێنان له به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ ڕێگه‌یه‌كی ئاسان و هه‌رزانیشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه و دیارده‌ی قه‌تیس بوونی گه‌رمای گۆی زه‌وی، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتیی پیسایی ئاژه‌ڵه‌كان بڕێكی زۆری گازی میتانی تێدایه كه به یه‌كێك له گازه كه‌رمكه‌ره‌كان داده‌نرێت و ئه‌و گازه‌ش هۆكارێكی به‌رجه‌سته‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وییه، جگه له‌وه‌ش یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی یه‌ده‌گی ئاوی سازگاری جیهان به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاوپێدانی ئاژه‌ڵه‌كان و سامانی ئاژه‌ڵ پشكی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری دارستاندا به تایبه‌ت له ئه‌مریكای لاتین. ئێستا جێگره‌وه‌ی گۆشتی وه‌ك ( بایۆند میت) و (ئیمپۆسیبڵ به‌رگر) شتێكی كرده‌نییه به‌هۆی ته‌كنیكه نوێیه‌كانی خۆراكه‌وه، ئه‌و جێگره‌وانه پێكهاتووه له پاقله‌ی سۆیا و پاقله و بازه‌لیا یان پۆلكه. (به‌رگر)ی ڕووه‌كیی كه ئێستا زۆر باوه تامی له تامی گۆشتی راسته‌قینه ده‌چێت و بۆن و ڕه‌نگی گۆشتیشی هه‌یه ته‌نانه‌ت ڕه‌نگی چه‌وه‌نده‌ری لێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خوێنی ڕاستی بێت، زۆر جار ئه‌م جێگره‌وانه به‌سوودن بۆ ته‌ندروستیی . ئێستا به‌رهه‌مه‌كانی( بایوند میت) له‌هه‌زاران چێشتخانه و سوپه‌ر ماركێتی ئه‌مریكیی ده‌فرۆشرێن و ئه‌مه‌ش چه‌ند ماركه و براندی دیكه‌ی جیهانیی هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا بكه‌ونه وه‌به‌رهێنان، له‌وانه‌ش گه‌وره كۆمپانیای(نیستله) یه كه ئه‌میان به تۆپی گۆشتی ناسراو به( فریكادیله) ده‌ستی پێكردوه كه هیچ گۆشتی تێدا نییه، هه‌روه‌ها زنجیره چێشتخانه‌كانی(به‌رگر كینگ) له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته پێشكه‌شكردنی ژه‌می به‌رهه‌می ( بیوند میت ) هه‌رچی ڕیستۆرانته‌كانی (ماكدۆنالدز)ه ئێستا (به‌رگر)ی ڕووه‌كیی تاقیده‌كاته‌وه. ئه‌م گۆڕانكارییانه وه‌به‌رهێنه‌رانی هانداوه كه له‌و بواره‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، كاتێكیش كۆمپانیای(بایوند میت) له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی ئایاری ڕابردوودا چووه بۆرسه‌ی (وولستریت)ه‌وه توانی له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه نرخی پشكه‌كانی بكاته دوو هێنده. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ( برۆس فریدریك) ی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت» وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌مه به هه‌لێكی بازرگانیی گه‌وره ده‌بینن له بواری گۆشتی ڕووه‌كیدا». هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رچه‌نده ڕێكخراوی (ڤێرن)ی به‌لژیكیی كه تایبه‌مه‌نده به پاراستنی ژینگه ڕایگه‌یاندووه چاندنی پاقله‌ی سۆیا پێویستی به زیاتر له دوو ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی زه‌وییه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ڕووبه‌ری زه‌وییه‌كان پێویستن بۆ جێگره‌وه‌كانی گۆشت له كاتێكدا ڕووبه‌ری زۆر فراوانتر هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاڵفی ئاژه‌ڵ، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌مه‌كانی جێگره‌وه‌ی گۆشت و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی گۆشتی ڕووه‌كیی له ڕه‌خنه به‌دوور نین و هه‌ندێك ده‌ڵێن» گۆشته ڕووه‌كییه‌كانیش زیانی خۆیانیان هه‌یه به‌وه‌ی پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنانی پاقله‌ی سۆیای ده‌ستكرد ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانی دارستانه‌كان به‌كاربهێنرێت كه ئه‌مه‌ش دارستانه‌كان له ناو ده‌بات ، هه‌روه‌ها زه‌یتی خورماش كه له هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی جێگره‌وه‌ی گۆشتدا به‌كار دێت». هه‌روه‌ها مه‌ترسیی له‌و خۆراكه جێگره‌وانه‌ی گۆشت ده‌كرێت به‌وه‌ی ڕه‌نگه له‌فه‌یه‌ك گۆشتی ڕووه‌كیی ڕێژه‌ی چه‌ورییه‌كه‌ی دوو هێنده بێت و ڕێژه‌ی سۆدیۆمه‌كه‌ی حه‌وت هێنده‌ی سۆدیۆمی (به‌رگر)ێكی ئاسایی گۆشت بێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ( ئیمپۆسیبل به‌رگر)یش ده‌وترێت ئه‌م جۆره خه‌میره‌یه‌كی تێده‌كرێت كه ده‌ستكاریی جیناته‌كانی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی تامی هاوشێوه‌ی گۆشت بێت و زۆر خواردنی ئه‌م جۆره ده‌بێته هۆی تووشبون به شێرپه‌نجه كه ئه‌مه‌ش هه‌مان فاكته‌ره كه گۆشتی سووریش هه‌یه‌تی. له تازه‌ترین هه‌واڵیشدا ، لیژنه‌ی كشتوكاڵ له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌م دواییه ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه كه به خۆراكه‌كانی وه‌ك (به‌رگر )و گۆشتی ناسراو به (ستێك) بوترێت گۆشتی خۆراكیی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له بری گۆشت بیانكڕن و بیانخۆن ، به‌ڵكو پێشنیاری كردووه ناوێكی تایبه‌ت به خۆیان لێبنرێت و به‌و ناوه تایبه‌ته‌وه بخرێنه بازاڕه‌وه. سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure